riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: دەبێت بیسەلمێنین كە یەكێتیەكەی مام حزبی یەكەمە

ی.ن.ک‌‌ 10:07 PM - 2018-07-09
.

.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٩-7-٢٠١٨ بە ئامادە بوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد   وەستا رەسول   لێپرسراوی مەڵبەندی ( 24 ) ڕاپەڕین و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كادیران و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنوری ڕاپەڕین بینای نۆژەنكراوی مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرایەوە كەبەر لەوادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە لایەن دەستێكی ناحەز و داخ لەدڵ ئاگری تێبەردرابوو . 

لەسەرەتای مەراسیمەكەدا وەستا رەسول لێپرسراوی مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، بە بایەخەوە باسی لە دڵسۆزی و وەفای جەماوەری یەكێتی كرد لە سنورەكە ، ئاماژەی بەوەشكرد كە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدەرانی سنوری مەڵبەندی ڕاپەڕین سەلماندیان كە بەوەفان بۆ رێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك ( مام جەلال ).

دواتر  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد   لە بەردەم جۆش و خرۆشی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی لە سنوری مەڵبەندە سەوز پۆشەكەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند : كە لەم هەڵبژاردنە دا یەكێتییەكەی ( مام ) سەلماندی كە حزبێكە لە دوای هەرنسكۆیەك كەبەسەریدادێت بەهێزترو تۆكمەتر دەبێت ،

  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد   ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری رەخنەو پڕوپاگەندەی نابەجێی هەندێ هێزی سیاسی لە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق ، بەڵام لەدوای جیاكردنەوەی دەنگە هەژمارەكراوەكان بەدەست لە كەركوكی قودسی كوردستان ، دەركەوت كە دەنگەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵكشاون و دانەكشاون وەك ئەو لایەنە سیاسیانە خەونیان پێوەدەبین و پڕوپاگەندەی ناڕەوایان دەكرد كە دەنگی ئەوان بۆ یەكێتی چووە ، بەڵام ئێستا دەركەوت كە یەكێتی رۆژ بە رۆژ لە سایەو سەیوانی جەماوەرە بەئەمەك و بەوەفاكەیدا بەهێزترو سەنگینتر دەبێت ، هەر لەبەر ئەوەش دەبێتە بژاردەی یەكەمی دەنگدەران لەسەر سندوقەكانی دەنگدان.

لە بەشێكی تری ووتارەكەیدا باسی لەوەكرد كە دەبێت بۆ هەموو جیهانی بسەلمێنین كە یەكێتی حزبی یەكەمە و هەروەك حزبی یەكەمیش مامەڵە لەگەڵ پێشهاتە سیاسییەكان دەكات ، بەمێژووی خەباتی ئێستاو رابردوومان سەلماندوومانە كە حزبی یەكەمین لە مەیدانی كوردایەتیدا ، حزبی یەكەمین لە خەبات كردن بۆ بەدیهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمان ، حزبی یەكەمین لەخەم خۆریمان بۆسەر خستنی خەباتی سیاسی و مەدەنی لە پارچەكانی تری كوردستان ،

ئاماژەی بەوەشكرد كە ئێمە خاوەن پلانی ستراتیژی سیاسین  لەمەڕ ئازادی و سەربەستی و مافی چارەی خۆنوسینی گەلە ستەم دیدەكەمان ، ئێمە ستراتیژمان ستراتیژی كوردایەتی و كوردستانیەتە.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد باری سەرنج و تێبینی خۆی وەهاخستەڕوو : كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان  بەرپرسانە مامەڵەی لەتەك دۆخی ناوخۆی و هەرێمی كردووە و ڕێزمان لە دروشمە سیاسیەكانی خۆمان گرتووە ، هەر بەوگڕوتینەش لە مەیدانەكەدا بەردەوام دەبین تا گەلەكەمان دەگەیەنینە ئامان[.

 

لەبەشێكی تری ووتارەكەیدا  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد  رایگەیاند : یەكێتی بەپشت بەستن بەهێزی جەماوەرەكەی توانی بەسەركەوتووی لەم تاقیكردنەوەیە دەربچێت ، بەڵام سەرباری سەركەوتنیش پێویستە لەسەر چەپكەگوڵی سەركەوتن خەو نەمان باتەوە و بەوەفابین بەرامبەر بە جەماوەرەكەمان و پێویستە سەركردایەتی یەكێتی بەڵێنەكەی خۆی بباتە سەر كەلەسەروبەندی بانگەشەی  هەڵبژاردن بەڵێنی بەستنی كۆنگرەی دابوو.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket