riklam

حاكم قادر:بە یەك وەفد‌و یەك پرۆژەی دانوستان دەچینە بەغدا

ی.ن.ک‌‌ 09:47 PM - 2018-07-09
.

.

ئێوارەی ئەمرۆ (9/7/2018) حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لە سارا مارش بەرپرسی كاروباری سیاسی كونسولخانەی بەریتانیای لە هەولێر. لە دیدارێكی دۆستانەدا، بپرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان‌و بارودۆخی عێراق‌و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێكران. 

  حاكم قادر حەمەجان سوپاسی پشتیوانیەكانی دەوڵەت‌و گەلی بریتانیا كرد لە شەڕی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش بۆ پێشمەرگە‌و گەلی كوردستان‌و هیوای خواست لە بوارەكانی تریشدا هاوكارو پشتیوانی كورد بن.

 

  لەبارەی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراقیش، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی رایگەیاند "بە یەك وەفد‌و یەك پرۆژەی دانوستان دەچینە بەغدا." 

 

هەروەها روونیشی كردەوە" ڤیتۆمان لەسەر هیچ كاندید‌و لایەنێكی سیاسی عێراقی نیە، گرنگ بەلامانەوە دەستەبەركردنی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان‌و جێبەجێكردنی دەستورە، لەوانەش مادەی 140‌و ماف‌و پێداویستیەكانی هێزی پێشمەرگە‌و شەراكەتی ڕاستەقینە لەعێراقدا."

 

 ئاشكرایشی كرد، تائێستا كورد لەگەڵ هیچ لایەنێكی براوەی عێراق رێكەوتنی نیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامە. 

 لە بارەی پۆستەكانی عێراق بۆ لایەنە كوردستانیەكانیش ، حاكم قادر حەمەجان رایگەیاند بەلای یەكێتی-یەوە مەسەلە نیشتمانی‌و نەتەوەیی‌و دیموكراسیەكان‌و دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان لە پێشە.

 

  جەختیشیكردەوە هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان لەو صندوقانەی تانەیان لەسەرە بەلای یەكێتی –یەوە كارێكی ئاساییە.

 

  لە بەشێكی تری قسەكانیدا، حاكم قادر حەمەجان رایگەیاند یەكێتی كار بۆ هێنانە پێشەوەی زیاتری ژنان‌و سوود وەرگرتن لە توانا‌و عەقڵی گەنجان دەكات. 

 

  ووتیشی ئامانجمانە لەداهاتوودا  سیستمێكی باشتری بەرێوەبردن‌و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان‌و باشتركردنی گوزەرانی هاوڵاتیان‌و بوژانەوەی زیاتر لە كوردستان بەدیبهێنین، 

 لای خۆیەوە لێپرسراوی كاروباری سیاسی كونسولخانەی بەریتانیا، هیوای خواست پەرە بە پەیوەندی نێوان هەردوولا بدرێ‌.

 

  هەروەك یەكگرتوویی لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان لەپرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق‌و بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقدا بەگرنگزانی.

 

  پێشنیازیشی كرد، زەمینەی باشتر برەخسێنرێ‌ بۆ سوود وەرگرتن لە توانای ژنان‌و گەنجان لە كوردستان‌و لە ژیانی حزبی‌و رێكخراوەیی یەكێتی.

 

 PUKmedia راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket