riklam

عه‌بادی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تاوانبارێكی مه‌ترسیدار راده‌گه‌یه‌نێت

عیراق 08:40 PM - 2018-07-09
.

.

له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ پارێزگای دیاله‌، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ده‌ستگیركردنی چه‌ند تاوانبارێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند.

 

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هه‌وڵ و كۆششی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌كان توانراوه‌ ژماره‌یه‌ك تاوانبار كه‌له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك – به‌غدا هاووڵاتیانیان رفاندوه‌و كوشتبوو، ده‌ستگیربكه‌ن".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌چوار چێوه‌ی گروپی بچوك بچوك هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌كیان كوشتووه‌و رفاندوه‌و دواتر به‌ره‌و  شوێنه‌ به‌رزو دارستانه‌كان و باخه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ڵاتوون".

 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌چاوكراوه‌یی توانیویانه‌ به‌شێك له‌و تاوانبارانه‌ ده‌ستگیربكه‌ن".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket