riklam

عه‌بادی دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری دیاله‌ تاوتوێ ده‌كات

عیراق 05:20 PM - 2018-07-09
.

.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ سه‌ردانێكیدا پارێزگای دیاله‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ باڵاكانی ئه‌منی پارێزگاكه‌و ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاری دیاله‌ كۆبوه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌مدواییه‌و ده‌نگۆی هاتنه‌وه‌ی داعش بۆ سنوری پارێزگاكه‌ و پچڕاندنی كاره‌بای پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی پارێزگای دیاله‌ی كردوه‌.

 

وتیشی: سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ باڵاكانی سنوری پارێزگای دیاله‌ كۆبووه‌ته‌وه‌و تاوتوێی ئه‌و جموجۆڵ و هێرشانه‌ی داعش كراوه‌ كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه‌ ئه‌نجامدرابوون.

 

رونیشكرده‌وه‌، له‌سه‌ر پچڕانی كاره‌بای پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ عه‌بادی وتوویه‌تی، ئێران كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌ دابینكردنی ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ ده‌بێت له‌ڕووی كاره‌باوه‌ به‌عیراقی بگه‌یه‌نێت كه‌ 1400 مێگاباته‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ئێستادا وتوێژه‌كان به‌رده‌وامن و به‌م نزیكانه‌ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket