riklam

ئه‌ردۆغان وه‌ك سه‌رۆكی نوێی توركیا سوێندی یاسایی ده‌خوات

جیهان 04:51 PM - 2018-07-09
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له‌ ئه‌نكه‌ره‌، رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی یاسایی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سانی سیاسی وڵات و په‌رله‌مانتاران و سه‌رجه‌م كاندیدان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوێندی یاسایی خوارد، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار به‌ سیستمی كۆماریی له‌و وڵاته‌، كه‌ له‌ ریفراندۆمی ساڵی 2017دا زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ رازیبوون بوو به‌ سیتمی كۆماری.

جێی باسه‌، دوای سوێندخواردنی ئه‌ردۆغان كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیاش راده‌گه‌یه‌نرێت.

PUKmedia  كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket