riklam

سه‌رۆك كۆمارو باڵیۆزی نوێی عیراق له‌ خه‌رتوم كۆده‌بنه‌وه‌

عیراق 03:43 PM - 2018-07-09
.

.

ئه‌مڕۆ 9-7-2018 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ حه‌سه‌ن عامری باڵیۆزی نوێی عیراق له‌ سودان.

له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار سڵاوی خۆی به‌ باڵیۆزی نوێی عیراقدا نارد بۆ فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی سودان و بانگهێشتی سه‌رۆك به‌شیریشی كرد بۆ عیراق به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان و ته‌واوكردنی وتووێژه‌كانی عیراق و سودان له‌ بواری قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆرو گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كان، ئاماژه‌شیكرد بۆ خواستی عیراق له‌ چالاككردنی هاریكاری پڕبه‌رهه‌می نێوان هه‌ردوو وڵات هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌ردوو وڵاتدا.

هاوكات سه‌رۆك كۆمار بایه‌خدانی عیراقی دووپاتكرده‌وه‌ به‌ گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوداندا له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ په‌ره‌پێدانی هاریكاری كشتوكاڵی و ئاودێری و سامانی ئاژه‌ڵ له‌ڕێی كاراكردنی كاری لیژنه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری كشتوكاڵ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ ئیمزاكراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برادا له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار باڵیۆز عامری راسپارد به‌ پێویستی گه‌شه‌پێدانی كارو رۆڵی باڵیۆزخانه‌كه‌و خزمه‌تكردنی عیراقییه‌كانی دانیشتووی سودان.

باڵیۆزی نوێی عیاق له‌ سودان ئاماژه‌یكرد بۆ چڕكردنه‌وه‌ی تواناكانی له‌ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و رووناكبیرییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو زیاتر خزمه‌تكردنی عیراقییه‌كانی دانیشتوی سودان بێ جیاوازی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket