riklam

یه‌كێتی: هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ نایاسایی به‌شداری هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 11:33 AM - 2018-07-09
.

.

لیژنه‌ی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست له‌ شاری سلێمانی، ده‌ستخستنه‌ ناو كاری كۆمسیۆن له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌
ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

د. بڕیار ره‌شید وته‌بێژی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 9-7-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست له‌ شاری سلێمانی، چاودێری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان داوایانكردوه‌ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن به‌شداری پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن و به‌شداربن له‌ كردنه‌وه‌ی سندوقه‌كان و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست.

 راشیگه‌یاند: لیژنه‌ی چاودێری له‌پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و دادوه‌ران ئه‌و داوایه‌ی چاودێرانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه‌ كه‌ داواكه‌یان نایاساییه‌و پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌.

وته‌بێژی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: چاودێرانی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له‌ پرۆسه‌كه‌ كشاونه‌ته‌وه‌و جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رده‌بێت راسته‌وخۆ به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket