riklam

عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان خه‌تاباره‌ كلیپ ده‌كه‌ن

ئەدەب وهونەر 10:55 AM - 2018-07-09
.

.

هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان ) به‌ شێوه‌ی دوێت كلێپ بۆ گۆرانی خه‌تاره‌ ده‌كه‌ن.

به‌شی به‌رهه‌م هێنانی خاك تیڤی له‌ نوێترین كاریدا ڤیدۆ كلیپی ( خه‌تاباره‌ ) بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

خه‌تاباره‌ ئاوازی عه‌تا ئه‌حمه‌ده‌ و هۆنراوه‌ی سه‌ردار تۆفیقه‌ و كاری موزیكی ئه‌فشی شوكری و له‌ ستۆدیۆی میترۆنۆم كاری میكس و ماسترینگی بۆ كراوه‌و ده‌رهێنانی شادمان محه‌مه‌د و وێنه‌گرتنی سیروان كه‌ریم و مۆنتاژی هه‌رێم نوری و روناكی محه‌مه‌د واحید و ماكیاژی گوڵشه‌ن قه‌یتاسی.

له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند شاخه‌وان بۆ PUKmedia وتی: ئێمه‌ پێشتر ئاماده‌كاریمان بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ كردبوو ته‌نها سپۆنسه‌رێكمان ده‌ویست بۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌ویش سوپاسی خاك تیڤی ده‌كه‌ین كه‌ كلیپه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.

6.jpg

وتیشی: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د ئاماده‌ی كردوه‌و بیرۆكه‌ی دوێتیش هی ئه‌و بوه‌ من سوپاسی ده‌كه‌م كه‌ متمانه‌ی به‌ من كردوه‌و منی هه‌ڵبژاردوه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ و پێشتریش ئاوازی بۆ به‌رهه‌می برینی به‌ ئازار داناوه‌ كه‌ به‌ دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ وتومانه‌.

له‌باره‌ی گونجانی ده‌نگیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌تا ئه‌حمه‌د وتی، به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌نگمان پێكه‌وه‌ گونجاوه‌و له‌م به‌رهه‌مه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ كارێكی جوان ده‌رچوه‌.

33.jpg

وتیشی: به‌داخه‌وه‌ لێره‌ وا له‌ هونه‌رمه‌ند ده‌كرێت له‌ كاری هونه‌ری دوركه‌وێته‌وه‌ چونكه‌ من ئه‌لبومێكم كرد به‌ده‌نگه‌وچونی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی زۆری تێچوبوو.

هاوكات له‌باره‌ی ناوی شاخه‌وان هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ كردوه‌ كه‌به‌ناوی خۆی بناسرێت هه‌تا توشی ناوچه‌گه‌رێتی نه‌بێت بۆیه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌داو له‌ په‌ڕه‌ تایبه‌ته‌كانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی ته‌نها به‌ شاخه‌وان ده‌ڕوات .


PUKmedia هاژه‌ باست

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket