riklam

دوا ئاماری قوربانیانی رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی توركیا

جیهان 09:44 AM - 2018-07-09
.

.

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ئاماری قوربانیانی رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ رێڕه‌وی خۆی لایدابوو.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا ئه‌مڕۆ 9-7-2018، له‌ زاری ئه‌حمه‌د ده‌میرجان وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌و رووداوه‌دا 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 184 كه‌س برینداربوونه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ زیاتر له‌ 360 سه‌رنشینی ھه‌ڵگرتبوو له‌ قابی قوله‌ی سه‌ر سنووری بولگاریا رووه‌و ئه‌سته‌نبوڵ كه‌وتبووه‌ رێو شه‌ش فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ له‌ ھێڵه‌ ئاسنیه‌كه‌ لایداوه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، محه‌مه‌د جیلان پارێزگاری ته‌گیرداغ ھۆكاری رووداوه‌كه‌ی بۆ باری ناھه‌مواری كه‌شوھه‌وا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، راپۆرته‌ ھه‌واڵیه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن زه‌ویی ژێر ھێڵی ئاسنینه‌كه‌ به‌ھۆی بارانه‌وه‌ داكه‌وتبێت، ھه‌روه‌ھا باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، به‌ھۆی بارانه‌وه‌ بینراوه‌ زه‌ویی شوێنی رووداوه‌كه‌ قوڕاوی بووه‌.
ئه‌مه‌ بۆیه‌كه‌مجار نییه‌ رووداوی له‌م جۆره‌ له‌ توركیادا رووده‌دات، له‌ ساڵی 2008 دا له‌ باشووری ئه‌سته‌نبوڵ به‌ھه‌مان شێوه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ ھێڵه‌كه‌ی خۆی لایدابوو و به‌ھۆیه‌وه‌ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

ھه‌روه‌ھا له‌ ساڵی 2004 دا له‌ باكووری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌دا به‌ھۆی ھه‌مان رووداوه‌وه‌ 41 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 80 كه‌سیش بریندار بوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket