riklam

به‌رپرسێك: زیاتر له‌ 70 گوندی سه‌ڵاحه‌دین له‌ژێر ده‌ستی داعشدان

عیراق 09:09 AM - 2018-07-09
.

.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ تائێستا 75 گوندی پارێزگای "سه‌ڵاحه‌دین" له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدان.

باقر جه‌بر زوبێدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌،  تیرۆرستانی داعش له‌ چیای حه‌مرین جێگیربوون و توانیویانه‌ 75 گوند به‌ درێژایی باشوری ناحیه‌ی ره‌شاد تا ناوچه‌ی مه‌تیبیجه‌ له‌ رۆژئاوای عوزێم داگیربكه‌ن.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ھه‌رچه‌نده‌ خه‌لافه‌تی داعش له‌ شاری "موسڵ" كۆتایی پێھاتووه‌، به‌ڵام به‌ درێژایی حه‌مرین تا سامه‌را تیرۆرستان بوونیان ھه‌یه‌.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket