riklam

سەرۆك كۆمار داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە كوژرانی خۆپیشاندەرێك دەكات

ی.ن.ک‌‌ 09:25 PM - 2018-07-08
.

.

نوسینگەی راگەیاندن لە سەرۆكایەتی كۆمار روونیكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 8-7-2018 دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق دەسەڵاتە ئەمنی و دادوەرییەكانی راسپارد، لێكۆڵینەوەی بەپەلە و دادپەروەرانە لە رووداوی كوژرانی هاوڵاتییەك و بەركەوتنی ژمارەیەكی تر لە میانەی خۆپیشاندانەكانی ئەم بەیانییەی ناوچەی باهلە سەر بە قەزای ئەلمەدینە لە پارێزگای بەسرە دەكات.

هەروەها پێویستی گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی قانونی دووپاتكردەوە بۆ دەرخستنی راستی و لێپێچینەوەی بەرپرسیارانی روداوەكە.

نوسینگەكە رونیشیكردووەتەوە، سەرۆك مەعسوم كە خۆپیشاندان و دەربڕینی بیروڕا بە شێوازی هێمن و بە ئاشتیی مافێكە دەستور دەستەبەری كردووە سەرباری ئەوەی بەكارهێنانی مافێكی دیموكراسی خەڵكە بە مەرجێك توند و تیژیی و تێكدانی ئارامی گشتی لێنەكەوێتەوە.

هەروەك  داواشی لە دەسەڵاتدارە حكومییە پەیوەندیدارەكان كرد هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و كردنەوەی دەرگای دیالۆگ لەگەڵ خۆپیشاندەران و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان و قەدەغەكردنی بەكارهێنانی توندوتیژیی زیادەڕەویی دژ بە خۆپیشاندانی ئاشتی بە هەر هۆیەك بێت.

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket