riklam

ته‌رمی 36 كه‌سی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه‌

عیراق 07:35 PM - 2018-07-08
.

.

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر دۆزینه‌وه‌ی 36 ته‌رمی قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ شاری تكریتی باكوری به‌غدا راگه‌یاند.

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆمه‌لاَكوژی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ئه‌مڕۆ 8-7-2018، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ  ته‌رمی 36 قوربانی كۆمه‌ڵكوژی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر له‌ ناوچه‌یه‌كی شاری تكریت دۆزراوه‌ته‌وه‌ .

 راشیگه‌یاندوه‌، به‌رپرسانی عیراق روفاتی 1153 كه‌س له‌ قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌و تائێستاش به‌ره‌سمی روفاتی 884 كه‌س پشتراستكراوه‌ته‌و له‌ رێگه‌ی پشكنینی تاقیگه‌ییه‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌كاش ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌ تائێستا به‌ره‌سمی ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه‌ نییه‌و راست و دروستییشی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و تائێستاش زانیاریی ته‌واوی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستگیرنه‌بووه‌.

له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا رێكخراوی تیرۆرستی داعش نزیكه‌ی هه‌زارو 700 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری شاری تكریت رفاندو سه‌رجه‌میانی گولـله‌باران كردو له‌ ئێستاشدا ته‌رمی به‌شێكی زۆر له‌و قوربانیانه‌ چاره‌نووسیان نادیاره‌.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket