riklam

عه‌لاوی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت

عیراق 07:16 PM - 2018-07-08
.

.

به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌، ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدای پایته‌خت كرا.

ئه‌مڕۆ 8-7-2018، نوسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌، ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدای پایته‌خت كراوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، له‌ ئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستی عه‌لاوی جێگیره‌و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی نه‌خۆشانه‌ به‌جێده‌هێڵێت.

ئه‌یاد عه‌لاوی، ئێستا جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌و ته‌مه‌نی 73 ساڵه‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket