riklam

تا په‌یام و پۆست دینگه‌یان پته‌و بێت

بیروڕا 06:04 PM - 2018-07-08
.

.

ستران عه‌بدوڵڵا
بنچینه‌ی سه‌ره‌كیی به‌شداریی كوردستان له‌ حكومه‌تی عیراق و پرۆسه‌ی سیاسیدا، مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و كوردستان و مافی به‌شدارییه‌ له‌و شوێنه‌ی مافمانه‌ به‌شداربین. كه‌ ده‌ستوور په‌سه‌ند كرا ئه‌و مافانه‌ ئیتر بوونه‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان.
ئه‌گه‌ر بگاته‌ سه‌ر ئه‌فزه‌لییه‌ت و پله‌به‌ندكردنی ئه‌م دووانه‌، ده‌بێ بێژین له‌پێشدا مافه‌كان دێن و به‌شداریشمان له‌ حكومه‌ت ده‌چێته‌ دوو لقه‌وه‌:
-یه‌كه‌میان: تا وه‌كو له‌ هه‌ر جێیه‌ك، له‌ هه‌ر قۆناغێكی حوكمڕانیی حكومه‌ت و جووڵه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا، مافه‌كانمان نه‌درا، یان قووت درا، یه‌كێك له‌ خۆمان ئاماده‌ بێت وه‌ك چاودێر بۆ ره‌تكردنه‌وه‌، یان وه‌ك كارا بۆ دابینكردن و ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌و مافه‌ ده‌ستووریانه‌.
-دووه‌میان: تا مافی به‌شداریكردن به‌كار بهێنین و ئه‌رك و به‌شی خۆمان له‌ حوكمڕانی سه‌رشانمان جێبه‌جێبكه‌ین.
ئه‌م لقی دووه‌ به‌زۆری ئه‌وكاته‌ باش و چاك و كاریگه‌ر ده‌بێت كه‌ مافه‌كانی ئێمه‌ تا دواچۆڕ دابینكرابێ و گرێی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ عیراق یه‌كلایی بووبێته‌وه‌.
جا تائێستا له‌ نیه‌تی كار، له‌ به‌شداریی سیاسیی كوردستاندا، وا هاتووه‌، كه‌موكوڕیش له‌ كرداردا هیچ له‌ ره‌وایی ئه‌م بنچینه‌ نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی و دیموكراسییه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌.
مومكین بوو كه‌ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقیش بچووبانایه‌ته‌ قۆناغێكی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌ك به‌ كرده‌وه‌ قۆناغی كێشه‌ی مێژوویی پێكهاته‌كانی تێپه‌ڕاندبایه‌ و دیموكراسیی عیراق له‌ قۆناغی دیموكراسیی ته‌وافوقی و موره‌كه‌به‌وه‌، بچووبایه‌ته‌ سه‌ر قۆناغی دیموكراسیی ساده‌ و زۆرینه‌وه‌، به‌ڵام تا وانه‌بێ ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وانه‌ی باسی خیتابی تێپه‌ڕی تایفه‌گه‌ریی ده‌كه‌ن، یان خه‌ون ده‌بینن، یان ته‌پكه‌ی سیاسی بۆ من و تۆ ده‌نێنه‌وه‌. بێگومان پۆست و پایه‌ و نفوزی سیاسیش گرنگه‌ بۆ حزبه‌كان، كوردستانیی بن، یان عیراقی، چونكه‌ حزب نه‌ ئایینه‌ و نه‌ رێكخراوێكی خێرخوازییه‌ كه‌ ته‌ماعی دونیایی نه‌بێ، به‌ڵام لێره‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ت و قسه‌ له‌سه‌ر كه‌ڵكی فیعلیی پله‌وپایه‌یه‌، پۆست و پله‌ ئه‌گه‌ر ژێرخانێكی پته‌وی نه‌بێ بیپارێزێ، كه‌ڵكی نابێت. بۆ كوردستان جاڕنامه‌ی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان ئه‌و ژێرخانه‌یه‌، ده‌نا پۆست و پله‌مان له‌ حه‌وادا ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ مسۆگه‌ر ناكات كه‌ ئێمه‌ بۆ دین و دونیامان پێویستمان پێیه‌تی.

دانانی ئه‌م ئه‌وله‌ویه‌ته‌ ریزبه‌ندییه‌كی نوێ له‌ كوردستان سه‌رده‌خات كه‌ بۆ یه‌كڕیزیی كوردستانیش پێویسته‌. ئه‌سڵه‌ن ریز و یه‌كێتیی ریزه‌كان له‌سه‌ر به‌ش و ده‌ستكه‌وت تێكده‌چێ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وله‌ویاته‌كه‌ وابێ كه‌ مافه‌كان له‌پێشدا بن، دوای ئه‌وه‌ پۆسته‌كانیش بچنه‌ خزمه‌ت مافه‌كانه‌وه‌. ئه‌وكاته‌ یه‌كڕیزیی نابێته‌ دروشمی بێ كردار و سه‌ره‌نجام ریزبه‌ندیی هێزه‌كانیش وا ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ هه‌مووان ده‌زانن ئه‌ركیان له‌سه‌ر شانه‌ و هیلاكییان له‌پێشه‌. خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رك و هیلاكی شه‌ڕ بقه‌ومێ، گه‌رمای ئه‌م هاوینه‌ له‌بیر هه‌مووان ده‌چێته‌وه‌ و فێنكایی سیاسی ده‌بێته‌ قه‌ره‌بوویه‌كی چاك.
وا ئێستا گفتوگۆی ناوخۆیی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌ودیوی حه‌مرینیش ده‌ستیپێكردووه‌. گه‌ره‌كه‌ بۆ ئه‌وله‌ویه‌ت پاس بده‌ینه‌ یه‌كتری و بۆ به‌شیش یاریده‌ی یه‌كتری بده‌ین.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket