فاكته‌ری نه‌وت و لێكه‌وته‌كانی
ئابوری 06:01 PM - 2018-07-08.
له‌ئابووریی سیاسی‌دا زاراوه‌یه‌ك هه‌یه كه به‌زمانی عه‌ره‌بی پێیده‌وترێت (الاقتصاد الریعیه)، به‌زمانی ئینگلیزیش (Economic Rent)، كه ده‌كرێت به‌ئابووریی به‌رخۆرو قازانجخوازو تاك سه‌رچاوه به‌ناوی بكه‌ین.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌كاربه‌ر
ئه‌م گوزارشته بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌كاردێت كه داهات‌و ده‌رامه‌ت‌و بودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشت ده‌به‌ستێت به‌سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی وه‌ك ئاو و كانزاو نه‌وت‌و غاز، واتا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پاره‌و قازانج‌و ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌رئه‌نجامی كار‌و هه‌وڵی هزری‌و تێكۆشانی خۆیان نییه، به‌ڵكو به‌هۆی بوونی سه‌رچاوه‌ی سروشتی له‌زه‌وی‌و خاكه‌كه‌یانه‌وه ئه‌و سووده‌یان پێده‌گات، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ئابووریی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵییه، به‌و واتایه‌ی بره‌و ناده‌ن به‌داهێنان‌و پێشكه‌وتن له‌بواره‌كانی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵیدا، به‌جۆرێك وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵیدا به‌ئاستێكی كه‌م‌و قه‌باره‌یه‌كی بچووكه، كه وه‌ك پایه‌و كۆڵه‌كه له بودجه‌ی وڵات‌دا نایه‌ته هه‌ژماردن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت پشت به یه‌ك ئامراز ده‌به‌ستێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی سامانه سروشتییه‌كانه.
به‌جۆرێك ده‌كرێت بڵێین سه‌رچاوه سروشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی زیاتر له(٧٠%)ی بودجه‌ی ساڵانه پێكدێنێت. كه به‌گشتی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ونه ئه‌م خانه‌یه‌وه، بۆ نمونه له (٩٠%)ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی عیراق پشت به نه‌وتی خاو ده‌به‌ستێت.
له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م جۆره له ئابوورییه‌وه به‌رهه‌می ناوخۆ له‌ئاستێكی نزم‌و لاوازدایه، بۆیه كۆمه‌ڵگه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی پشت به‌و كه‌ره‌سته‌و كاڵا‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌به‌ستێت كه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن. به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌كاربه‌ر دروست ده‌بێت كه له‌حاڵه‌تی ده‌سه‌به‌رنه‌بوونی پێداویستییه‌كانی له‌ڕێی هاورده‌ی ده‌ره‌كییه‌وه ئه‌وا تووشی هه‌ڵاوسان‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ‌و ناسه‌قامگیری ئابووری‌و پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت كه له ده‌رئه‌نجامدا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروست ده‌كات.
پێگه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان
بینیمان له‌دوای ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆمه‌وه له (٢٥/٩/٢٠١٧)دا له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌هۆی داخستنی سنوره‌كانی ئێران‌و توركیاوه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شمه‌ك‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس‌و دروستبوونی گرانی‌و برسێتی له‌ده‌روونی هاووڵاتییاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌ی ته‌نها له‌ڕێگای سه‌رچاوه سروشتییه‌كانه‌وه بێت، ئه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سیستمی سیاسی دروست ده‌بێت له‌و رووه‌وه‌ی كه ناكۆك‌و دژ ده‌بێت به سیستمی دیموكراتی، چونكه له‌ڕێگای مووچه‌و به‌خشینی هاوكاری‌و به‌چه‌كداركردنی هاوڵاتییانه‌وه واده‌كات كه قورسایی‌و پێگه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان زیاد بكات‌و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و به‌رتیل په‌ره‌بستێنێت، ئه‌مه سه‌رباری دروستبوونی دژایه‌تی‌و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان گروپ‌و پارته سیاسییه‌كاندا له‌پێناوی هه‌ژموون‌و زاڵبوون به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ساماندا، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ده‌ست ئه‌و گروپه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه خاوه‌ن سامان‌و ئابوورییه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه به ته‌ماشاكردنی سیاسه‌تی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵی به‌لاوه‌نراوه‌و بوار‌و پاوانه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان پشتگوێخراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌و داهاته‌ی كه به‌هۆی بودجه‌ی ساڵانه‌ی پشت به‌ستوو به‌فرۆشتنی نه‌وتی خاوه‌وه به‌ده‌ست دێت به‌شێكی ده‌كرێته پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری‌و به‌شێكی دیكه‌شی بۆ دابینكردنی مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ده‌توانرێت ئه‌و داهاته له‌پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌و جۆره خه‌رج بكرێت كه له‌داهاتوودا وڵات راده‌ی پشت به‌ستنی به‌كه‌لوپه‌ل‌و به‌روبووم‌و هاورده‌ی ده‌ره‌كی كه‌م بكاته‌وه چونكه یه‌كێك له‌و خاڵه لاواز‌و نه‌رێنییانه‌ی كه له‌ده‌رئه‌نجامی پشت به‌ستن به‌هاورده‌ی ده‌ره‌كییه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی هاورده‌كه‌ر ده‌بێته پاشكۆو سه‌ربه‌خۆیی له‌سیاسه‌ت‌و بڕیاردان له‌ده‌ست ده‌دات‌و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری داخوازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی نێرده‌وه.
له‌م رووه‌وه ئاشكرایه كه هه‌رێم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی‌و كه‌موكوڕییه ناوخۆییه‌كانی، پشت به‌ده‌وڵه‌تانی توركیا‌و ئێران‌و ده‌وڵه‌تانی دیكه ده‌به‌ستێت، به‌پێی سه‌رچاوه ره‌سمییه‌كان قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی (٢٠١٧)دا گه‌یشتۆته (١٠) ملیار دۆلار‌و هه‌رێم له‌ڕیزبه‌ندی سێیه‌م دێت دوای ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا له‌هاورده‌كردنی شمه‌ك له‌توركیاوه.
پشت به‌ستن به تاكه سه‌رچاوه
هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی ئابووری له‌نێوان هه‌رێم‌و ئێران له‌ساڵی (٢٠١٧)دا نزیكه‌ی (٧) ملیار دۆلار بووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه توركیا‌و ئێران بازرگانی‌و وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ئامانجی گه‌شه‌سه‌ندن‌و به‌ره‌وپێشبردن نییه، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه وه‌ك هه‌رێمێكی لاواز بمێنێته‌وه‌و هه‌رده‌م پێویستی به‌وان بێت.
له‌كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌دات بۆ تێپه‌ڕاندنی پشت به‌ستن به تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات كه نه‌وتی خاوه ئه‌وا له‌ڕووی ناوخۆییه‌وه هه‌میشه له‌قه‌یران‌و گرفتی ئابووری‌و دواكه‌وتوویی له‌سیستمی سیاسی‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌ڕووی ده‌ره‌كیشه‌وه له‌پاشكۆیه‌تی رزگاری نابێت‌و ناتوانێت ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه له‌كاروباره ناوخۆییه‌كانی بنه‌بڕ بكات.
ناودار زیاد
* خوێندكاری ماسته‌ر له‌زانسته سیاسییه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19