كورد بوو به ده‌وڵه‌ت زاواكه‌مان گۆڵی كرد!
بیروڕا 05:53 PM - 2018-07-08.
شوان كه‌ریم كابان
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، له نه‌ته‌وه هه‌ره دێرینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌و له‌دێرزه‌مانه‌وه هه‌ر له‌م شوێنانه‌دا ده‌ژی كه ئێستاش تیایدایه‌و له‌ڕووی جوگرافی‌و دیمۆگرافییه‌وه دابه‌شبووه به‌سه‌ر چوار وڵاتی ئیقلیمی‌و چه‌ند وڵاتێكی تری دورده‌ست. له‌مێژووی خۆیدا بۆ مانه‌وه‌ی‌و سه‌رفرازی خۆی، قوربانی زۆری داوه، ده‌یان شۆڕشی به‌رپاكردووه، چه‌ندین ئیماره‌تی هه‌بووه، جارێك له‌كوردستانی باشوور -عیراق ده‌وڵه‌تی پێكهێناوه‌و شێخ مه‌حمودی حه‌فید مه‌لیكی كوردستان بووه، جارێكی تریش له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات -ئێران جمهوریه‌تی مه‌هاباد له‌لایه‌ن قازی محه‌مه‌ده‌وه به‌رقه‌راركراوه، به‌درێژایی سه‌د ساڵی رابردووش كه ئه‌و جمهوریه‌ت‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ش تیایدا دروستبووه، كورد له خه‌بات‌و تێكۆشان نه‌وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وام بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مێژوو ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی ماد، ده‌وڵه‌تی كورد بووه كه زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه، به‌ڵام جگه له‌پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باشووری كوردستان -عیراق، هیچ ئامانجێكی گه‌وره‌ی خۆی به‌دی نه‌هێناوه‌و ئێستا ئه‌م هه‌رێمه‌ش مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ره.
قوربانییه‌كانی كورد، زۆر گه‌وره‌ترن له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی، ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی تر له‌دونیادا بوونه‌ته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیان یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زاری قوربانییه‌كانی كورد قوربانییان نه‌داوه‌و له‌ڕووی ژماره‌شه‌وه، هه‌ندێكیان یه‌ك له‌سه‌ر سه‌دی كورد نابن.
هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه، كورد، هه‌میشه به‌دوای خۆیدا بگه‌ڕێ‌و هه‌موو هه‌لێك بقۆزێته‌وه بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆی‌و سه‌لماندنی مافی ره‌وای خۆی له مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردن‌و به‌شداری كردن له تێكۆشانی كۆی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو بواره‌كاندا. له‌مه‌شدا خه‌ریكه وه‌ك برا عه‌ره‌به‌كانمان لێ دێت، له‌هه‌ر كون‌و كونجێكی ئه‌م دونیایه كه‌سێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب بدۆزنه‌وه كه له‌بوارێك له‌بواره‌كاندا لێهاتوو و دیاربێت، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وه، باوكی عه‌ره‌به، باپیره گه‌وره‌ی له‌ساڵی ئه‌وه‌نده چۆته ئه‌و وڵاته، دایكی عه‌ره‌به شووی كردووه به فڵانه كه‌سی بیانی، هتد…
ئێستا ئێمه‌ش خه‌ریكه وه‌ك ئه‌وانمان لێ دێت، ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌ب زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و ئێستاش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌ڵایانه، ئێمه‌ی كورد، چاوده‌گێڕین به‌دونیادا تاكو له‌هه‌ر شوێنێك كوردێكی لێهاتوو و دیاری لێ بێت، یان نزیك بێ له‌كورده‌وه، زۆر به‌زه‌وق‌و شه‌وقه‌وه باسی ده‌كه‌ین‌و كورد گوته‌نی؛ خۆمانی پێوه باده‌ده‌ین.
سه‌دان هه‌زار كورد له ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكان، هه‌موویان له‌و وڵاتانه ژیانێكیان له‌قه‌ده‌ر توانا‌و سه‌لیقه‌ی خۆیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌و بوونه‌ته خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه، به‌شی هه‌ره زۆریشیان په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی به‌تین به‌كوردستانه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه، ژماره‌یه‌كی باشیشیان پله‌و پایه‌ی پیشه‌یی‌و ئابووری باشیان هه‌یه.
هه‌ندێ جار ژماره‌یه‌كی كه‌م كه له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن له‌لیستی حزبه‌كان له ئه‌وروپا، كاندید ده‌بن بۆ په‌رله‌مان‌و ده‌بنه نوێنه‌ری حزبه‌كانیان له په‌رله‌مان‌و گوزارشت له به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ساڵانه كه هه‌ڵبژاردن له یه‌كێك له‌و وڵاتانه ده‌بێت، به‌ڕێكه‌وت كاندید كورد ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، راگه‌یاندنی كوردی‌و سۆسیال میدیا له‌كوردستان زۆر به‌خه‌ستی‌و چڕی تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و تا ئاستی پڕوپاگه‌نده كردن بۆ هه‌ندێك كاندید‌و زۆر فه‌خر پێوه كردنیش. له‌ڕاستیشدا ئه‌و به‌ڕێزانه جێی شایسته كردن كه توانیویانه له‌نێو حزبه‌كانی خۆیاندا بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كاندید بكرێن‌و نوێنه‌رایه‌تیی حزبه‌كانیان بكه‌ن. له‌ڕاستیشدا ئه‌و به‌ڕێزانه نوێنه‌ری حزبه‌كه‌ی خۆیانن، نه‌ك كورد‌و بۆ به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌شیان كارده‌كه‌ن، نه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كورد، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ رۆڵیان هه‌بێ‌و هه‌شیان بووه، له‌پشتگیریی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌یان له‌و سات‌و كاتانه‌ی پێویست ده‌كات.
ئه‌ێڵی مه‌به‌ست له‌و پێشه‌كییه دوور‌و درێژه، ئه‌و هه‌ڵایه بوو كه له پاش ئه‌و گۆڵه‌ی – ئیم‌یل فورسبیرگ – یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌كه‌یان‌و هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا له‌چوارچێوه‌ی جامی جیهانی 2018ی روسیا كردی، دروست بوو گوایه فورسبیرگ زاوای كورده‌و ژنه‌كه‌ی كوردێكی خه‌ڵكی سلێمانییه.
له‌ڕاستیدا من زۆر به‌داخم، كه‌سێك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی كورده‌و خۆی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌كورده‌وه نییه، ئاوها له‌سه‌ری ده‌ڕۆین‌و گه‌وره‌ی ده‌كه‌ین‌و دڵی خۆمانی پێ خۆش ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا لێره له‌كوردستان خه‌ریكی دوژمنایه‌تی‌و دژایه‌تی یه‌كترین‌و یه‌كتر ده‌شكێنین‌و سووك ده‌كه‌ین‌و هاوكاریی شۆڤێنییه عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و فارسه‌كان ده‌كه‌ین له‌دژی یه‌كتر‌و دێین دڵی خۆمان به‌وه خۆش ده‌كه‌ین كه زاوایه‌كمان گۆڵی كرد.
ئه‌م دیارده‌یه له‌وه‌رزشدا زۆرتره، زوو زوو راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن فڵانه كورد كه له‌سوید له‌دایك بووه، یان گه‌وره بووه، یاریزانێكی لێهاتووه‌و په‌یوه‌ندی كردووه به‌فڵانه یانه‌ی پله دوو یان – یه‌ك -ی ئه‌و وڵاته‌وه.
له‌ڕاستیدا ئه‌مه جگه له دڵ پێ خۆش بوونێكی كاتیی هیچی تری لێ سه‌وز نابێ.
ئه‌و به‌ڕێز‌و خۆشه‌ویستانه‌ی ئێستا بوونه‌ته خه‌ڵكی ئه‌وروپا، ده‌ستیان خۆش بێ چه‌ندیش پێش ده‌كه‌ون‌و چه‌ند پێ ده‌گه‌ن‌و چه‌ند خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، دڵنیاشم كوردایه‌تی هه‌ر له‌ناخیاندا هه‌یه‌و هینی زۆربه‌یان قوڵپ ئه‌دات، به‌ڵام ئێمه لێره چی ده‌كه‌ین؟ چی بۆ خۆمان ده‌كه‌ین؟ چۆنین له‌گه‌ڵ یه‌كدا؟ چه‌ند خزمه‌تی راسته‌وخۆی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین؟ چه‌ند به‌شدارین له‌بنیاتنانی كوردستاندا؟ ئه‌مه گرنگ‌و ئه‌ێلی مه‌سه‌له‌كه‌یه، گۆڵه‌كه‌ی فورسبیرگ بۆ سوید بوو، بۆ كوردستان نه‌بوو، با زاواشمان بێ.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23