riklam

یه‌كێتی: وه‌ك كه‌ركوك له‌ ده‌نگی سلێمانیش دڵنیاین

ی.ن.ک‌‌ 05:51 PM - 2018-07-08
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ 9-7-2018 هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ سلێمانی ده‌ستپێبكات و یه‌كێتییش 10 چاودێری بۆ پرۆسه‌كه‌ دیاریكردوه‌ .

د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك چۆن بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌ ده‌نگه‌كانی خۆمان دڵنیابوون، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ده‌نگه‌كانی پارێزگای سلێمانیشمان دڵنیاین و هاوشێوه‌ی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی زیاد نه‌كات كه‌م ناكات، چونكه‌ له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا تانه‌مان له‌سه‌ر چه‌ند سندوقێك هه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و سندوقانه‌ هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌ به‌ ده‌ست، ئه‌وا ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی زیاد ده‌كات.

وتیشی: بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سلێمانی به‌ده‌ست له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌، یه‌كێتی 10 چاودێری دیاریكردوه‌و سبه‌ینێ چاودێری هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن .

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تیمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كه‌ ژماره‌یان 9 كه‌سه‌، بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ سلێمانی و بڕیاره‌ سبه‌ینێ ده‌ست به‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ئه‌و سندوقانه‌ بكه‌ن كه‌ تانه‌یان له‌سه‌ره‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket