riklam

یه‌كێتی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئاماده‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:26 PM - 2018-07-08
.

.

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و خوازیاریشه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت .

د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، یه‌كێتی ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌و چوارشێوه‌یه‌شدا ناوی قه‌واره‌كه‌ی له‌ كۆمسیۆن تۆماركردوه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه‌ داوامان له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی كردوه‌ سی ڤی كادره‌كان وه‌ربگرێت و به‌پێی لێهاتووی كاندیده‌كان دیاریی بكات.

وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌روه‌ها خوازیاریشه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كات و رۆژ و مانگی هه‌ڵبژاردن دیاریی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هیچ كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وێته‌ بۆشایی یاساییه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket