riklam

شه‌ش منداڵی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی تایله‌ند رزگار ده‌كرێن

جیهان 04:38 PM - 2018-07-08
.

.

تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی تایله‌ند رزگاركردنی 6 منداڵیان له‌و 12 منداڵه‌ راگه‌یاند، كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتێكی ئه‌و وڵاته‌ گیریان خواردبوو.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 8-7-2018، له‌ زاری به‌رپرسانی باڵای تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی تایله‌ند بڵاویانكرده‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی تایله‌ند، هه‌ولێكی زۆریانداوه‌ بۆ رزگاركردنی 12 منداڵ كه‌ به‌هۆی رووخانی ئه‌شكه‌وتێك به‌سه‌ریاندا له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ گیریان خواردبوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: به‌رپرسانی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌ كه‌ تائێستا توانیویانه‌ 6 منداڵ له‌و 12 منداڵه‌ رزگاربكه‌ن و له‌گه‌ڵ رزگاركردنیشیان له‌ رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ری فریاكه‌وتنه‌وه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌و له‌ ئێستادا له‌ژێر چاودێری ورددان.

وتیشی: له‌ ئێستادا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی رزگاركردنی منداڵه‌كانی ترن له‌ ژێر ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا.

 ئاماژه‌ به‌وه‌داراوه‌، هه‌ڵمه‌تی رزگاكردنه‌كه‌دا چه‌ندین تیمی پسپۆڕ به‌شداریان كردوه‌و چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوویان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كاندا به‌ركارهێناوه‌، له‌وانه‌ ئامێری هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕان و چه‌ندین ته‌كنه‌لۆجیای تر بۆ زوو ده‌ربازكردنی منداڵه‌كان.

PUKmedia سكای نیوز العربیه‌ 
إ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket