riklam

هاوپه‌یمانان: هێزه‌كانمان له‌سوریا ده‌مێننه‌وه‌

جیهان 03:41 PM - 2018-07-08
.

.

فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌ تایبه‌تییه‌كانی هاوپه‌یمانی دژبه‌ داعش له‌ عیراق و سوریا رایگه‌یاندوه‌: تا كۆتایی هاتنی ئه‌و بارودۆخه‌ سیاسیه‌ی سوریا له‌و وڵاته‌ ده‌مێننه‌وه‌.

جه‌یمز جیرارد، فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌ تایبه‌تیه‌كانی هاوپه‌یمانی دژبه‌ داعش رایگه‌یاندوه‌، كه‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ ئازاده‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆتایی نه‌هاتووه‌و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش پاككردنه‌وه‌ی ناوچانه‌یه‌ له‌ داعش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌قه‌و مه‌نبه‌جیش باسی له‌وه‌كردوه‌: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری دانیشتوانی ره‌قه‌و مه‌نبه‌ج بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش له‌و ناوچه‌كه‌دا بكه‌ین.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: ئێمه‌ ده‌بێت له‌ ئاسایش و راهێنانی ئه‌منییه‌تی ناوخۆ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ باره‌ی دڵنیایی ئه‌منی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش دڵنیا بینه‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌كان دژ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و داوه‌و رایگه‌یاندوه‌: هه‌ندێك له‌ وڵاتان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دوای سه‌ركه‌وتن له‌ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگی سوریا كیشه‌ دروستبكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket