riklam

نێروه‌یی: ئه‌وانه‌ی یه‌كێتیان تۆمه‌تبارده‌كرد له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی گه‌ل ئاڵای سپی هه‌ڵده‌ده‌ن

ی.ن.ک‌‌ 03:32 PM - 2018-07-08
.

.

له‌تیف نێروه‌یی: ئه‌وانه‌ی یه‌كێتیان تۆمه‌تبارده‌كرد به‌هه‌موو دونیا ناتوانن شه‌رمه‌زاری خۆتان دابۆشن
له‌ دوایب كۆتایی هاتنی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك به‌ ده‌ست له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كودرستان رایگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك به‌ده‌ست ئه‌ژماركران، ئیدی ئه‌و لایه‌نه‌ كوردیانه‌ به‌مه‌به‌ستی داپۆشینی شكستی خۆیان وه‌ك هاوئاوازو دڵسۆزانی به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به‌ شۆڤێنییه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌ كارییان له‌دژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێكردو شانبه‌شانی نه‌یارانی گه‌لی كوردستان له‌كه‌ركوك هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كوردیان ده‌دا، ئیدی نه‌ به‌هیچ كه‌ناڵێكی چه‌واشه‌كاری و نه‌ به‌هه‌موو دونیاش ناتوانن عاره‌قی شه‌رمه‌زاری ناوچه‌وانی خۆیان بسڕنه‌وه‌و ناشتوانن له‌مه‌ودوا شكسته‌كانی خۆیان داپۆشن له‌دادگاش بێگومان ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌به‌رده‌م ده‌نگی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ئاڵای سپی هه‌ڵده‌ده‌ن ئه‌م هه‌ڵه‌ مێژووییه‌یان ده‌بێته‌ په‌ندێكی له‌بیرنه‌كراو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket