riklam

تیرۆرستان باوكێك و سێ كوڕ سه‌رده‌بڕن

عیراق 03:31 PM - 2018-07-08
.

.

تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر خێزانێكی عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌ر له‌قه‌زای به‌عادی سه‌ر پارێزگای موسڵ و چه‌ندین ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان كوشت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌یاس سورچی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر خێزانێك له‌ عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌ر له‌ باشووری قه‌زای به‌عادی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ و ژن و پیاوێك و چه‌ندن منداڵی ئه‌و خێزانه‌یان كوشت.

وتیشی: له‌دوای هێرشه‌كه‌ی تیرۆرستان، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ نێوان عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌رو تیرۆرستان دروستبوو و له‌ئه‌نجامدا سێ له‌ تیرۆرست برینداربوون و كه‌وتنه‌ ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.

هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عات رابردوودا له‌ لایه‌ن بكه‌ی پۆلیسی ره‌شیدیه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واوه‌ كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ بازرگانی ده‌كرد به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ بۆ تیرۆرستانی داعش و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا 15 چه‌كی جۆری كلاشینكۆف-یان پێوه‌گرت .

غه‌یاس سورچی وتیشی: به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-7-2018 سوپای عیراق یه‌كێك له‌ داواكراوه‌كانی تیرۆرستانی داعش-یان ده‌ستگیر كرد، كه‌ تاوانباره‌ به‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و دوای ده‌ستگیركردنی تیرۆرسته‌كه‌ دانی به‌ تاوانه‌كانیدا نا.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی ئه‌بغه‌له‌ی سه‌ر به‌ ته‌لخێمه‌ له‌ناحیه‌ی حمیدات و موختاری گونده‌كه‌یان سه‌ربڕی به‌ناوی (هیسه‌م ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان) و هه‌روه‌ها سیان له‌ كوڕه‌كانیشیان سه‌ربڕی.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket