سینه‌مای فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان دیاری‌کرا
ئەدەب وهونەر 10:43 AM - 2018-07-08.
کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی جێبه‌جێکاری سی و یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارگێڕانی ئه‌م رووداوه به‌ڕێوه‌چوو که په‌ردیسه‌کانی سینه‌مایی بۆ نمایش کردنی فیلمه‌کانی ئه‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه دیاری کران.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،"عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" ده‌بیر، "عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده" جێگری پشتیوانی و به‌رنامه‌داڕشتن، "سه‌ید ئه‌حه‌د میکائیل زاده" جێگری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن، "فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری" به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ، "فه‌رزاد موهاجرانی" به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌لیکتڕۆنیک، "عادڵ دێهده‌شتی" جێگری یه‌که‌می به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری پارێزگای ئیسفه‌هان و "سه‌ید مێهدی سه‌جادزاده" به‌رپرسی ده‌بیرخانه‌ی نووسینگه‌ی ئیسفه‌هانی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له ره‌وتی قۆناغه‌کانی چۆنییه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی کاروباری جێبه‌جێکردنی په‌یوه‌ندیدار به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رووداوه
ئاگادار بوون.
"عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" ده‌بیر و به‌رپرسی ئه‌م فێستیڤاڵه له ره‌وتی قۆناغه‌کانی جۆراوجۆری ئاماده‌کردنی ته‌کنیکی و به‌رنامه‌ی پێوه‌لکانی ده‌فرایه‌تییه‌کانی نمایش کردنی فیلمه‌کان له په‌ردیسی سینه‌مایی
کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریی سیتی سه‌نته‌ر به کۆڕی گشتیی سامانه‌ی نمایش کردنی فیلمه‌کانی سینه‌مایی وڵاتی ئێران ئاگادارکرا.
سینه‌مای "سیتی سه‌نته‌ر" پێکهاتووه له 10 هۆڵی نمایش کردن که ده‌وڵه‌مه‌نه‌ده به‌ستاندارده‌کانی رۆژی دونیا.
"سیتی سه‌نته‌ر" به‌یه‌که‌مین ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریی له
دوای شۆڕشی ئیسلامیی گه‌لانی ئێران له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان دێته ئه‌ژماردن که گه‌یشتۆته قۆناغی ئاماده کردن و که‌ڵک لێوه‌رگرتن.
هه‌بوونی ناوه‌نده‌کانی وه‌کوو هۆڵه‌کانی یاری بۆ منداڵان و مێرمنداڵان، به‌شی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری، مۆزه‌خانه، گه‌له‌رییه هونه‌رییه‌کان و کۆلێژی هونه‌ر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌یه.
په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریی "سیتیسه‌نته‌ر"ی ئیسفه‌هان وه‌کوو کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌وره بۆ پیاسه کردن و حه‌سانه‌وه و به‌شه‌کانی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری له رۆژی هه‌ینی 27ی جونی 2018ی زایینی هاتۆته ناو ریزی کۆمه‌ڵگه‌کانی فه‌رهه‌نگی بۆ نمایش
کردنی فیلمی سینه‌مایی.
"سه‌ید مسته‌فا حوسێنی" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ردیسی سینه‌مایی "ساحێل"، راپۆڕتی پێویستی سه‌باره‌ت به ئاماده‌کردنی ئه‌م په‌ردیسه‌ی خسته به‌رده‌ستی ده‌بیر و به‌ڕێوبه‌ر و کارگێڕانی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران. ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی
سینه‌ماییه به که‌رسته و جیهازی ته‌کنیکی و پێشکه‌وتوو به‌ستاندارده‌کانی رۆژی دونیا له بواری نمایش کردنی فیلم‌دا ئاماده و ته‌یار ده‌کرێت.
له هه‌ر کام له‌م په‌ردیسانه، به رێژه‌ی سێ هۆڵی سینه‌ما بۆ نمایش کردنی فیلمه‌کانی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ته‌رخان ده‌کرێت.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که په‌ردیسی سینه‌مایی "چواربا‌غ" له ناوه‌ندی شاری ئیسفه‌هان هه‌ڵکه‌وتووه، به هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کانییه‌وه وه‌کوو خولی پێشووی فێستیڤاڵ، میوانداری ئه‌م
رووداوه سینه‌ماییه ده‌بێت.
سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان ومێرمنداڵانی ئێران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا
له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24