ئــه‌مـڕۆ لــه مــێژوودا
جیهان 09:13 AM - 2018-07-08.
8ی یۆلیۆ/ ته‌مووز
رووداوه‌كان:
951: دامه‌زراندنی شاری پاریسی نوێ كه له‌و به‌رواره‌وه بوو به پایته‌ختی فه‌ره‌نسه.
1497: فاكسۆ دی گاما به چوار كه‌شتیه‌وه به‌نده‌ری شاری (له‌شبۆنه)ی جێهێشت به‌ره‌و هیند.
1633: كۆچی دوایی(كلب عه‌لی خان ئه‌فشار) یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتداری فارسی سه‌فه‌وی له شاری ورمێ.
1709: روودانی شه‌ڕی (بولتافا) كه تیایدا قه‌یسه‌ری روسی بوترسی گه‌وره هه‌ره‌سی به مه‌لیكی سویدی شارلی دوانزه‌هه‌م هێنا كه بووه هۆی كۆتایی رۆڵی سوید وه‌ك هێزێكی هه‌رێمی له ئه‌وروپا.
1760: روودانی شه‌ڕی (ریستیگوش) له نێوان شانشینی یه‌كگرتوو و فه‌ره‌نسه له چوارچێوه‌ی جه‌نگی حه‌وت ساڵی كه روویدا له ناوچه‌ی سه‌رچاوه‌ی رووباری (ریستیگوش) له نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوو وڵات و كۆتایی هات به شكستی فه‌ره‌نسه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی موسته‌عمه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كان كه له باكووری كیشوه‌ری ئه‌مریكا بوون بكه‌ونه ده‌ست به‌ریتانیه‌كان.
1889: ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (وال ستریت جورنال).
1892: ئاگر به‌ربوویه شاری (سانت جونز) له نیوفاوندلاند له كه‌نه‌دا.
1926: به پێی رێكه‌وتننامه‌ی مۆركراوی نێوان عێراق و توركیا به ره‌زامه‌ندی توركیا، به‌ریتانیا له‌سه‌ر ویلایه‌تی موسڵ 10%ی له به‌شی كۆمپانیای نه‌وتی توركیا وه‌ربگرێت بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ.
1937: رێكه‌وتننامه‌ی سه‌عد ئاباد له نێوان عێراق و توركیا و ئێران و ئه‌فغانستان دژی بزووتنه‌وه‌ی كوردی.
1940: حكومه‌تی نه‌رویج گوازرایه‌وه بۆ له‌نده‌ن له ئه‌نجامی كه‌وتنی (وارسو) به ده‌ستی ئه‌ڵمانه‌كان دوای شه‌ڕێك كه 62 رۆژی خایاند، له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1949: له‌سێداره‌دانی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی سوری نیشتمانی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئه‌نتۆن سه‌عاده).
1959: یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی گشتی سه‌ندیكای كرێكاران له عێراق كه سه‌ركرده و ئه‌ندامه‌كانی زۆربه‌یان له ئه‌ندامانی پارتی كۆمۆنیستی عێراق بوون.
1966: كۆده‌تای سه‌ربازی له شانشینی (بوروندی) دژی مه‌لیك مومبوتسای چواره‌م وكوڕه‌كه‌ی ئه‌میر ندیزی پێنجه‌م ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
1972: تیرۆركردنی نوسه‌ری فه‌له‌ستینی (غه‌سان كنفانی) له‌سه‌ر ده‌ستی مۆساد به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ناوچه‌ی حازمیه‌ی نزیك به‌یروت.
1982: به فه‌ڕمی دان نرا به شه‌رعیه‌تی (حیزبی ترۆتسكی سینیگالی) له سینیگال كه بیری شیوعیه‌تی هه‌بوو.
1982: روودانی (رووداوه‌كانی دوجێل) له عێراق و ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی عێراقی سه‌دام حسێن، كه له ئه‌نجامدا 140 كه‌س بوونه قوربانی، و ئه‌و رووداوه به قه‌سابخانه ناوزه‌د كرا.
1986: ئه‌مینداری گشتی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (كورت فالدهایم) بوو به سه‌رۆكی نه‌مسا.
1989: كارلۆس مونعیم بوو به سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین.
1991: كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی هونه‌ری وێنه‌كێشان له لایه‌ن (نه‌وزاد كۆژان) له شارۆچكه‌ی ره‌واندز له باره‌گای پاسۆك.
1997: په‌یمانی ناتۆ هه‌ریه‌ك له چیك و هه‌نگاریا و پۆڵه‌ندای بانگ‌كرد تا بچنه ناو ئه‌و په‌یمانه‌وه له ساڵی 1999ز.
1997: شه‌و زیندانیه‌كانی به‌ندیخانه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ مانیان گرت و به‌ندیخانه‌كه‌یان سوتاند و 8 كه‌س مردن و 214 كه‌سیش بریندار بوون.
1999: كۆماری (مه‌جه‌ر-هه‌نگاریا) به ئه‌ندامی ته‌واو له په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی نێوان وڵاتانی رۆژئاوا (ناتۆ) وه‌رگیرا.
1999: له‌سێداره‌دانی (ئالان لی دیفیس) به كورسی كاره‌بایی، ئه‌وه‌ش دواهه‌مین جار بوو كه كاری له‌سێداره‌دان ئه‌نجام بدرێت به كورسی كاره‌بایی له ویلایه‌تی فلۆریدا.
2000: تاقیكردنه‌وه‌ی سێهه‌می پرۆژه‌ی ئه‌مریكا له دامه‌زراندنی قه‌ڵغانی به‌رگری موشه‌كی له ئۆقیانوسی ئارام‌دا شكست دێنێت.
2003: به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و مه‌ده‌نی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان (پۆل بریمه‌ر) دراوی نوێی عێراقی راگه‌یاند كه یه‌ك دیناری نوێ به‌رمبه‌ر به یه‌ك دیناری كۆپی عێراقی سه‌دامی و دینارێكی سویسری به‌رامبه‌ر به 150 دیناری چاپی نوێ له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان.
2003: ده‌سه‌ڵاتداره ئیسرائیلیه‌كان رێگه‌یاندا به جوله‌كه و گه‌شتیارانی بیانی كه بڕۆنه گۆڕه‌پانه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا.
2007: ئێران به خه‌ستی ناوچه‌كانی (دۆڵی ستیبه، به‌ردووناز، به‌ردی كه‌شكان، شینی گه‌زگه‌زكی)ی تۆپباران كرد و زیانی گیانی نه‌بوو.
2009: به‌ستنی لوتكه‌ی سی و پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت له لاكویلا له ئیتالیا.
2010: ئیفیتا رادیكوفا بوو به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سلۆفاكیا.
2013: كوژارنی په‌نجا و یه‌ك كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌س له‌به‌رده‌م یانه‌ی گاردی كۆماری له قاهیره له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی سه‌رۆكی لابراو محه‌مه‌د مورسی.
2014: كۆنترۆڵكردنی شاری (عمران) له باكووری یه‌مه‌ن له لایه‌ن (حوسیه‌كان)ه‌وه.
2014: میروسلاف كلوزه بوو به یه‌كه‌مین یاریزانی گۆڵكه‌ر له مێژووی جامی جیهانی تۆپی پێ، له میانی یاری نیوه‌ی كۆتایی كه چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد.
2014: هه‌ڵبژاردنی (هادی البحره) به سه‌رۆكی نوێی ئیئتیلافی نیشتمانی هێزه‌كانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوری.
له‌دایكبوون
1593: ئه‌رتیمیسا جنتلسكی، ژنه نیگاركێشی ئیتالی.
1621: جان دی لافۆنتین، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی.
1638: جون د. روكفله‌ر، پیشه‌وه‌ری ئه‌مریكی.
1857: ئه‌لفرید بینیه، زانای فه‌ره‌نسی ده‌رونزانی.
1885: ئیرنست بلوخ، فه‌یله‌سوفی ماركسی ئه‌ڵمانی.
1895: ئیجور تام، زانای فیزیای روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1958ز.
1945: علیه الجباس، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1951: ئه‌نجلیكا هیوستن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1952: ئه‌حمه‌د نه‌زیف، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی میسر.
1953: ئه‌مه‌ل عه‌باس، ژنه ئه‌كته‌ری عێراقی نیشته‌جێی كوێت.
1958: تسیبی لیفنی، ژنه سیاسه‌تمه‌داری ئیسرائیلی.
1958: كیفین بیكن، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1968: بیلی كرودب، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1976: ته‌لال قرقوری، یاریزانی تۆپی پێی مه‌غریبی.
1977: میلو فینتمیلیا، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1980: سعود كریری، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1980: روبی كین، یاریزانی تۆپی پێی ئیرله‌ندی.
1982: سۆفیا بوش، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1983: مساعد ندا، یاریزانی تۆپی پێی كوێـتی.
1985: سامر ئیسماعیل، ئه‌كته‌ری سوری.
1988: میكی روكی، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
وه‌فات:
1538: دییگو دی ئه‌لماگرو، دۆزه‌ره‌وه و گه‌شتیاری ئیسپانی.
1695: كریستیان هوگنس، زانای فیزیای هۆڵه‌ندی.
1822: بیرسی بیش شیلی، شاعیری ئینگلیزی.
1949: ئه‌نتون سه‌عاده، سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
1972: غه‌سان كه‌نه‌فانی، ئه‌دیبی فه‌له‌ستینی.
1979: شینیچیرو توموناگا، زانای فیزیای یابانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1965ز.
1979: رۆبه‌رت وودورد، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1965ز.
1992: عاتف بسیسو، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌تسینی.
1994: كیم ئیل سونگ، سه‌رۆكی كۆریای باكوور.
2003: لاله و لادن بیجانی، دوو كچی دوانه‌ی ئێرانی دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی شكستخواردوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سه‌ریان له یه‌كتری، كه به زكماك پێكه‌وه لكابوون.
2007: مه‌حمود سه‌عید، سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی فه‌له‌ستینی/ ئه‌رده‌نی.
2012: ئیرنست بورگنین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
2013: حه‌سه‌ن عه‌بدولسه‌لام، ده‌رهێنه‌ری شانۆی میسری.
2014: حمید القشیبی، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی یه‌مه‌نی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان
جه‌ژنی قه‌دیس ئیفودیوس.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24