riklam

مه‌لا به‌ختیار: پێویستمان به‌ ڕێككه‌وتنی نوێ هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:59 PM - 2018-07-07
.

.

مه‌لا به‌ختیار ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كورد به‌شێك ده‌بێت له‌چاره‌سه‌ر و به‌ وه‌فدێكی هاوبه‌ش ده‌چینه‌ به‌غدا.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانی فه‌تح و  ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ شاری هه‌ولێر، مه‌لابه‌ختیار و  فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.

مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ پارتی بۆچوونی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ و به‌ وه‌فدێكی هاوبه‌ش ده‌چینه‌ به‌غدا، وتیشی: پێویستمان به‌ ڕێككه‌وتنی نوێ هه‌یه‌ و ئاماده‌ین دانوستان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی عیراق بكه‌ین و هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ وه‌فدێك بچین بۆ به‌غدا.

مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی عیراق وتیشی: ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی داهاتووی عیراق ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و پابه‌ند بێت به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقیش وتی: پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق پشكی كورده‌.

هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌رێنی بووه‌ و گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌.

ده‌وڵه‌تی یاساش ڕایگه‌یاند: بۆچوونی نزیكمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket