riklam

ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ده‌ستی داعش په‌سه‌ند كرا

جیهان 08:56 PM - 2018-07-07
.

.

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوایه‌كی حكومه‌تی عیراقی په‌سه‌ندكرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی رۆژی جیھانی قوربانیانی ده‌ستی داعش.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رۆژی 5-7-2018 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوایه‌كی حكومه‌تی عیراق په‌سه‌ندكردووه‌ بۆ دیاریكردنی رۆژی جیھانی قوربانیانی ده‌ستی داعش.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكردووه‌، پێشتر یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی عیراق ده‌بڕی بوو و بۆ په‌سه‌ندكردنیشی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای كرد، له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه‌شدا په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داواكه‌ی حكومه‌تی عیراقی بۆ دیاریكردنی رۆژی جیھانی قوربانیانی ده‌ستی داعش په‌سه‌ندكردووه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket