riklam

مه‌كته‌بی سیاسی له‌ هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:16 PM - 2018-07-07
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7-7-2018 به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ره‌وشی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ تاوتوێده‌كرێت، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و رێكخستنه‌وه‌و یه‌كڕیزی ماڵی كوردو كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket