riklam

رۆژی جیهانيی قوربانیانی ده‌ستی داعش دیاریده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 05:05 PM - 2018-07-07
.

.

یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ ره‌سمی پێشنیاری عیراق بۆ دیاریكردنی رۆژی جیهانی قوربانیانی ده‌ستی داعش په‌سه‌ند ده‌كات.

ئه‌حمه‌د مه‌حبوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌مڕۆ 7-7-2018، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ بڕیاری 0280 له‌ رۆژی 5-7-2018، پێشنیاری باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكردوه‌، بۆ دیاریكردنی رۆژی جیهانی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆستانی داعش، به‌ ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ به‌ هه‌زاران خه‌ڵكی بێتاوان له‌و ناوچوون و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ جیهاندا ئه‌نجامدا.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ته‌ئكیدله‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ زیاتر بره‌ودان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپاو وڵاتی عیراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا .

 روونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات عیراق یه‌كێك له‌و ده‌وڵاتانه‌ی جیهان كه‌ په‌یوه‌ندی سیاسی به‌هێزی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه‌و یه‌كێتی ئه‌وروپاش هه‌وڵی زیاتر ده‌ات به‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌یت عیراق.

 PUKmedia كه‌ناڵی به‌غداد نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket