riklam

خۆت لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون بپارێزە

هەمەرەنگ 04:47 PM - 2018-07-07
.

.

ئەندازیارێكی خۆراك رێنمایی دەداتە هاوڵاتیان خۆیان لە خواردنی كۆمەڵێك خۆراك بە دووربگرن و رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێبكەن تا بە دووربن لە تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون.

لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك و سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی بە PUKmedia ی راگەیاند: سەچاوەی سەرەكی نەخۆشی تای خوێن بەربوون مێشێكە كە پێی دەوترێت گەنە، ئەم جۆرە مێشە سەرەتا لەسەر مشك و جرج گەشە دەكات و دواتر دەگوێزرێتەوە یۆ ئاژەڵەكە و خوێنەكەی دەخوات، بەهۆیەشەوە نەخۆشییەكە توشی ئاژەڵەكە دەكات بەڵام هیچ زیانێكی لەسەر گیانی ئاژەڵەكە نابێت و تەنها دەبێتە گوێزەرەوەی نەخۆشییەكە.

وتیشی: پێویستە هاوڵاتیان زۆر بە ئاگادارییەوە مامەڵە لەگەڵ ژەمە خۆراكییەكانیان بكەن بە تایبەتیش خواردنی گۆشت و بەربوومە شیرەمەنییەكان چونكە هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشییەكە ئاژەڵە.

لەشكر حەمید راشیگەیاند: بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە پێویستە هاوڵاتیان پلەی كوڵانی گۆشت بگەیەننە سەر و 80 پلەی سەدی لەوكاتەدا ئەگەر ئاژەڵەكە نەخۆشییەكەشی هەبوبێت لەناودەچێت و داواش لە هاوڵاتیان دەكەم دووربكەونەوە لە كڕینی گۆشتی سەرشەقام.

راشیگەیاند: هۆكارێكی تری گواستنەوەی نەخۆشییەكەش كە هۆكارێكی زۆر گرنگە خواردنی  پەنیر و شیرەمەنییەكانە بە تایبەت پەنیری كوردی كە لەپلەی گەرمی 37 بۆ 40 پلەدا دروستدەكرێت، هەرچەندە لە كارگەكاندا كردومانە بە مەرج كە دەبێت پلەی گەرمییەكەی بگەیەنرێتە 90 پلەی سەدی بەڵام لە هەندێك شوێن دوای دۆشینی ئاژەڵەكە كە شیرەكە لە پلەی گەرمی 37 بۆ 40 پلەدایە حەبێكی تێدەكەن و پەنیرەكەی پێ دروستدەكەن كە ئەمە جگە لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون هۆكارە بۆ تووشبوون بەچەند جۆرێكی دیكەی نەخۆشی.

لە كۆتایشدا ئەو ئەندازیارەی خۆراك، رێنمایی دەداتە ئەو هاوڵاتییانەی ئاژەڵ بەخێودەكەن زۆر ئاگادار بن لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵیاندا، دەمامك و دەستكێش و جل و بەرگی تایبەتی بەكاربهێنن.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket