كورد و یه‌كێتی له كه‌ركوك هه‌ر یه‌كه‌من
ی.ن.ک 04:45 PM - 2018-07-07.
رۆژی سێشه‌ممه 3-7-2018 هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست له كه‌ركوك ده‌ستیپێكردو دوای چوار رۆژ، كۆمسیۆن كۆتایی به‌هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هێناو ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌كه‌ش هه‌مان ئه‌نجامی پێشوو بوو، كه به ئه‌لكترۆنی هه‌ژمار كرابوون، بگره له هه‌ندێك بنكه ده‌نگی كورد له‌و شاره هه‌ژمارنه‌كرابوو، به‌ڵام دوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جارێكی تر ئه‌و ده‌نگانه بۆ كورد هه‌ژماركرانه‌وه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی ده‌نگه‌كانه.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عیراقه‌وه هه‌ندێك لایه‌نی كه‌ركوك كه چه‌ند حزبێكی كوردیشیان له‌ناودابوو وه‌ك (هاوپه‌یمانی و گۆرِان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌و شیوعی، هه‌ر زوو له‌دژی یه‌كێتی تانه‌یان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و شاره دا‌و له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستكرد، له لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی له كه‌ركوك نه‌كرد، به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك گرت، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێ منه‌تی خۆی له‌هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست راگه‌یاند، بۆیه له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌و هاوتا بوونی ده‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ئه‌لكترۆنی، نوێنه‌رانی لایه‌نه كوردییه نارازییه‌كان له‌پرۆسه‌كه كشانه‌وه، چونكه ده‌یانزانی كه ده‌نگه‌كانی كورد‌و یه‌كێتی له‌و شاره وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و تانه‌كانیان هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بووه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه بێستون عادل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی سی كه‌سی كه پێكهاتوون له دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی به‌شی هونه‌ری و ئیداری له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه گه‌یشتنه كه‌ركوك، پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ستی له‌كه‌ركوك ده‌ستیپێكردو ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی هه‌روه‌ك لایه‌نه‌كانی تر ته‌نها چاودێری ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كرد.
هه‌روه‌ها ڕێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له كه‌ركوك به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی پێشتر تانه‌یان له چه‌ندین سندوقی ده‌نگدان دابوو كه پێیانوابووه له‌و سندوقانه یاری به ده‌نگی خه‌ڵكی كراوه، بۆیه داوامان له لیژنه‌كه كرد كه ئیجراتی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن .
سه‌عاتی سفرى خۆپیشاندان
مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر راستی و دروستی ده‌نگی كورد له كه‌ركوك داوه‌ته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر گوێ له به‌ڵگه‌كانمان نه‌گیرێت خۆپیشاندانی فراوان له كه‌ركوك ئه‌نجامده‌ده‌ین.
له‌و باره‌یه‌وه فه‌خره‌دین كه‌ركوكی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌باره‌ی ده‌نگی كورد و راستی دروستی ده‌نگه‌كانی كورد له كه‌ركوك چه‌ندین به‌ڵگه‌مان داوه‌ته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و چاوه‌ڕوانین ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن كه هاتونه‌ته كه‌ركوك به‌بێ لایه‌نی كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن گوێیان له به‌ڵگه‌كانمان نه‌گرت و بێ لایه‌نی خۆیان له‌ده‌ستدا ئه‌وا خۆپیشاندانی فراوان له كه‌ركوك ئه‌نجامده‌ده‌ین و قبوڵ ناكه‌ین یه‌ك ده‌نگی كورد له كه‌ركوك به‌هه‌ده‌ر بڕوات.
فه‌خره‌دین كه‌ركوكی راشیگه‌یاند: مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌هاوكاری كورده‌كانی كه‌ركوك سه‌عاتی سفر بۆ خۆپیشاندان داناوه‌و ئه‌گه‌ر غه‌در له كورد بكرێت، كوردی كه‌ركوك به یه‌ك ده‌نگ دێنه سه‌رشه‌قام و قبوڵی ناكه‌ن.
كورسیه‌كانی كورد له كه‌ركوك وەك خۆیانن
پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له كه‌ركوك به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌چووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌چواره‌مین رۆژی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كاندا، ده‌نگی 110 وێسته‌گه‌ی ناو كه‌ركوك و ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستی جیاكرانه‌وه‌و جیاوازییه‌كانیش به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بووه‌و ته‌نھا شه‌ش سندوق قردێله‌ی سووریا‌ن لێدراوه كه له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كاندا بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: 522 سندوقی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به شێوه‌ی ده‌ستیی ھه‌ژمار كراونه‌ته‌وه‌و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش ھیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد له كه‌ركوكدا نه‌ھاتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ته‌ئكیدیشیی كرده‌وه، له‌رووی ده‌نگه‌وه، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیاتر بووه، چونكه ھه‌ندێك سندوق كه له داقوق ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ھه‌ژماركراونه‌ته‌وه‌و ده‌نگی یه‌كێتیشیان تێدا بووه.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌كرد كشانه‌وه
به‌شێك له‌و لایه‌نه كوردستانیانه‌ی داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی كه‌ركوكیان ده‌كرد له‌پرۆسه‌كه كشانه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له كه‌ركوك وتیشی: ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ یه‌كێتی ده‌كردو به ساخته‌كار ناویان ده‌برد، بۆیان ده‌ركه‌وت ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان هیچ له هاوكێشه‌كه ناگۆڕێت، بۆیه به‌ناچاری كشانه‌وه‌و ده‌ركه‌وت تانه‌كانیان بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی بوو له‌شاره‌كه نه‌ك بۆ كورد.
ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی و ژماردنی ده‌ستی وه‌ك یه‌كن
ده‌نگه‌كانی لیستی یه‌كێتی له‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كاندا له‌قه‌زای داقوق له‌پێش هه‌موو لیسته‌كانی دیكه‌وه‌یه‌و له‌كه‌ركوكیش ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان و ژماردنه‌وه‌یان به ده‌ست وه‌ك یه‌كن، 26 سندوقی ده‌نگدانی سنوری حه‌ویجه‌ش به‌هۆی شكاندنی قوفڵه‌كانیانه‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه.
شه‌مسه‌دین مه‌حمود، لێپرسراوی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌كه‌ركوك بۆ ئه‌و وێستگه‌و ناوه‌ندانه‌ی ده‌نگدان كه سكاڵایان له‌سه‌ر بووه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه به‌رده‌وامه‌و له‌قه‌زای داقوق ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 50 سندوق بووه ته‌واو بووه‌و به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌شی ده‌ستمان كه‌وتووه، ده‌نگه‌كانی لیستی یه‌كێتی له‌پێش هه‌موو لیسته‌كانی دیكه‌وه بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌زۆربه‌ی وێستگه‌كاندا یه‌كێتی ده‌نگی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
وتیشی: له‌ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ئه‌و سندوقانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر بووه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌نجامی ده‌نگی ئه‌لیكترۆنی و ده‌ستی وه‌ك یه‌كه‌و هه‌مان ژماره بوون و هیچ جیاوازییه‌ك له‌ژماره‌ی ده‌نگه‌كاندا نه‌بووه.
شه‌مسه‌دین مه‌حمود ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: قردێله‌ی سوور له 26 سندوقی ده‌نگدانی هه‌ردوو ناحیه‌ی عه‌باسییه‌وه‌و زاپی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه دراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریكراون و قوفڵه‌كانی ئه‌و سندوقانه شكێنراون، بۆیه ته‌واوی ئه‌و سندوقانه ره‌تكرانه‌وه.
له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌ر یه‌كێتی یه‌كه‌مه
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركوك رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ست له رۆژی هه‌ینی 6-7-2018 كۆتایی هاتوو و ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیكردو لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پێش هه‌موو لیسته‌كانی تره‌وه‌یه له شاره‌كه.
ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك به PUKmedia ی رایگه‌یاند: له هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیكردووه، به جۆرێك له داقوق یه‌كێتی رێژه‌ی له 50 % ده‌نگه‌كانی زیادیكردووه.
وتیشی: له پارێزگای كه‌ركوك 522 سندوق هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست بۆ ئه‌نجامدراوه‌و له‌ئه‌نجامی سه‌رجه‌م هه‌ژماركردنه‌وه‌كانیشدا ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیكرده‌وه، به‌ڵام له‌رێژه‌ی كورسییه‌كاندا یه‌كێتی هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و خاوه‌نی شه‌ش كورسییه .
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌رچه‌نده لایه‌نه ناڕازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناحه‌قی زۆریان به‌رامبه‌ر به‌كه‌ركوكییه‌كان و یه‌كێتی كرد‌و به ساخته‌كار ناویان بردن، به‌ڵام یه‌كێتی له‌پێناو یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد له كه‌ركوك دانی زۆری به‌خۆیدا گرت و ته‌نانه‌ت رێكاری یاسایشمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه نه‌گرته‌به‌ر.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك راشیگه‌یاند: دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك له لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، یه‌كێتی وه‌ك یه‌كه‌م حزبی شاره‌كه هه‌وڵی جدی ده‌دات بۆ ئارامی زیاتر‌و ئاشتی و ته‌بایی له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك.
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25