riklam

یه‌كێتی خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵات ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:01 PM - 2018-07-07
.

.

سه‌ركه‌وتنی خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كان، سه‌ربه‌رزییه‌ بۆخۆیان،  بۆ كه‌سوكارییان ومامۆستاكانیان جێی شانازییه‌، بۆگه‌ل وپێشخستنی نیشتمانیش سه‌ركه‌وتنه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7-7-2018 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ ڕێزلێنان خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵی بێوچانی مامۆستایان و خوێندكاران و كه‌سوكاریان، سه‌ركه‌وتنی خوێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كان، سه‌ربه‌رزییه‌ بۆخۆیان،  بۆ كه‌سوكارییان ومامۆستاكانیان جێی شانازییه‌، بۆگه‌ل وپێشخستنی نیشتمانیش سه‌ركه‌وتنه‌.

حام قادر وێڕای پیرۆزكردنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌رزانه‌ی كه‌ خوێندكاران به‌ ده‌ستیان هێناوه‌ هیوای بۆ خواستن له‌ قوناغه‌كانی داهاتووی خوێندندا به‌هه‌مان كوالێتی به‌رزی ئێستای ئاستی خوێندنیان به‌رده‌وام بن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket