riklam

فه‌لافل 24 هاووڵاتی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات

عیراق 12:20 PM - 2018-07-07
.

.

له‌ پارێزگای دیاله‌ به‌هۆی خواردنی له‌فه‌ی فه‌لافله‌وه‌ 24 هاووڵاتی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خواردنگه‌یه‌ك له‌ دیاله‌ له‌لایه‌ن ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ داخرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو رۆژ پێش ئێستا 24 هاووڵاتی كه‌ له‌و شوێنه‌ له‌فه‌ی فه‌لافلیان خواردووه‌، ته‌ندروستیان تێكچووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: له‌ ئێستادا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ن له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket