riklam

كاتی ده‌ركردنی مۆبایلی گالاكسی X ئاشكرا ده‌كرێت

هەمەرەنگ 10:31 AM - 2018-07-07
.

.

له‌ كاتێكدا هه‌موو پێشبینیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ مۆبایلی گالاكسی X له‌ مانگی شوباتی 2019 به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام زانیاریه‌ دزه‌ پێكراوه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌مدا به‌رهه‌مهێنانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

ماڵپه‌ری ( تیك ڕادار) كه‌ له‌ كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور نزیكه‌، له‌ ڕاپۆرتێكیدا دڵنیایی دا  كه‌ مۆبایلی گالاكسی X له‌ كۆنگره‌ی (ئه‌لیكترۆنی بۆ ئامێره‌ به‌كارهێنراوه‌كان) به‌رهه‌مهێنانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ؛كه‌ وا بریاره‌  له‌ رۆژانی 8 بۆ 11-1-2019 له‌ شاری لاس فیگاس له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ببه‌سرێت.

هه‌رچی مۆبایلی گالاكسی (S10)یه‌ هه‌موو ڕاپۆرته‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ (كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مۆبایله‌كان) كه‌ له‌ ڕۆژانی 8 بۆ 11-1 2019 له‌ شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا ده‌به‌سرێت به‌رهه‌مهێنانی  راده‌گه‌یه‌نرێت.

مۆبایلی گالاكسی X چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه‌ له‌وانه‌ ده‌توانرێت  كۆبكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 7.3 ئینجه‌،له‌ كاتێكدا گه‌ر كۆكرایه‌وه‌( پێچرایه‌وه‌) قه‌باره‌كه‌ی بچووك ده‌بێته‌وه‌ بۆ 4.5 ئینج.

هه‌روه‌ها پاتریه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاشه‌كه‌ی بگونجێت توانای پێچانه‌وه‌ی هه‌یه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت توانای پاتریه‌كه‌  له‌ نێوان 3000 بۆ 6000 میللی ئه‌مپێر بێت له‌ ساعه‌تێكدا.

كۆمپانیای گالاكسی زیاتر له‌ نێو ملیۆن مۆبایل له‌ جۆری گالاكسی X به‌رهه‌مده‌هێنێت كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 2000 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ هه‌ر مۆبایلێك.

 PUKmedia و/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket