مریه‌م سه‌عاده‌ت: سینه‌ماكاران ده‌بێ روانگه‌ی خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه
ئەدەب وهونەر 09:31 AM - 2018-07-07.
مریه‌م سه‌عاده‌ت ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران ده‌ڵێت: چاره‌نووسی فیلمه‌كانی منداڵان و ئه‌وه‌ی كه "بۆ منداڵ" به‌رهه‌م هێنراون، یا "سه‌باره‌ت به منداڵ"ن دیار نیه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان، "مریه‌م سه‌عاده‌ت" ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران كه له ساڵانی كار و چالاكیی خۆیدا له سینه‌ما، شانۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن له بواری منداڵ و مێرمنداڵ، به‌رهه‌م گه‌لێكی دره‌وشاوه‌ی له كارنامه‌ی خۆیدا تۆمار كردووه، له وڵامی ئه‌وه‌ی كه نیاز و پێداویستیی سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵانی ئه‌مڕۆ چیه؟ رایگه‌یاند: له سینه‌مادا ده‌بێ بۆ منداڵان ئه‌رزش و بایه‌خ دابندرێت و به شێوه‌یه‌كی ساده چاو له نیازه‌كانیان نه‌كرێت. له هه‌مان كاتیش‌دا قسه‌كان به ساده‌یی بكرێن. منداڵان هه‌موو شتێك ده‌فامن و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش ده‌بێ به سه‌لیقه و شیاو له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیداین، به‌رهه‌م ساز بكه‌ین.
ئه‌كته‌ری فیلمی "ئۆپه‌راسیۆنی باخچه‌ی ساوایان" به ره‌خنه گرتن له روانگه‌ی نوێ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا كار ده‌كه‌ن، درێژه‌ی به قسه‌كانیدا گوتی: من كارگه‌لێكی زۆر له بواری منداڵان و مێرمنداڵان له ته‌له‌ڤیزیۆن و ته‌نانه‌ت شانۆدا ده‌بینم كه زۆربه‌ی ئه‌وانه له ده‌یه‌ی 50 تا 60ی كۆچی هه‌تاویدا وڵامده‌ری نیازی به‌رده‌نگی منداڵ و مێرمنداڵ بوونه. مه‌به‌ستم ناوه‌رۆكی ئه‌وانه نیه، به‌ڵام له‌م رۆژگاره‌دا كه منداڵان ئه‌نیمه‌یشێن گه‌لی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بینن، بینینی كارگه‌لێك كه ریتمێكی ئارامی هه‌یه و بۆ منداڵان سه‌رنجڕاكێش نیه، هیچ سوودێكی نابێت.
سه‌عاده‌ت به هێنانه ئارای پرسیارێك سه‌باره‌ت به هاوكاری و په‌یوه‌ندیی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاتی ئێران گوتی: بۆچی له بواری ئه‌نیمه‌یشێندا له ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌فسانه جوانه‌كان كه‌ڵك وه‌رناگرین؟ و بۆچی چاره‌نووسی فیلمه‌كانی منداڵان دیار نیه؟ ئه‌وه‌ی كه "بۆ منداڵ" به‌رهه‌م هێنراون؟ یا "سه‌باره‌ت به منداڵ"ن؟
ئه‌كته‌ری زنجیره‌ی "چیرۆكه‌كانی تا به تا" به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی گۆڕانكاریی چكۆله هاوڕایه، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئه‌مڕۆدا هه‌بێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئێمه سینه‌ماكارانێكی باشمان له‌و وڵاته‌دا هه‌یه كه كاره‌كه‌یان له‌وپه‌ڕی خۆیدا ده‌زانن، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت كه‌سانێك كه ده‌یانه‌وێت كاری ئاماده كردن و چێكردنی به‌رنامه یا فیلمسازی بۆ منداڵ و مێرمنداڵ ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێ شێوازی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان له نیاز و پێداویستیی ئه‌م به‌رنامانه‌ی تایبه‌ت به به‌رده‌نگه‌كانی منداڵ بگۆڕن و روانگه‌ی خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه.
"مریه‌م سه‌عاده‌ت" له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان یارمه‌تیی گه‌شه‌كردنی ئه‌م جۆره سینه‌مایه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی به‌ڕێوه‌چوونیدا داوه؟ گوتی: فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت كه پێكهاته‌ی فیلمه چێكراوه‌كان له‌م به‌شه‌دا له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما ببینین. ئایا بڕیار وایه ته‌نیا شاهید و چاوه‌ری به‌رهه‌مهێنان و چێكردنی چه‌ندین فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ به شێوه‌ی ساڵانه بین؟ ئه‌و سینه‌ماكارانه‌ی كه ده‌توانن له بواری منداڵ و مێرمنداڵدا چالاكی بكه‌ن، نابێ كه‌ڵكه‌ڵه‌ی فرۆشتنی فیلمه‌كانیان هه‌بێت و ئه‌نگێزه‌یان بۆ كار و چالاكیی له‌م به‌شه‌دا ده‌بێ زۆر بێت.
سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان له رۆژانی 8 تا 14ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ رێكه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌نووچێهر جیهانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25