riklam

سلێمانی.. هونەرمەندێكی میللی كۆچی دوایی كرد

ئەدەب وهونەر 11:30 AM - 2018-07-06
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 6-7-2018 هونەرمەندی میللی شاری سلێمانی (حەمە جەزا زەنگەنە) ناسراو بە حەمە رانیەیی كۆچی دوایی كرد.

هونەرمەندی میللی (حەمە جەزا زەنگەنە) بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، ئەمڕۆ یەكەم رۆژی پرسەكەیەتی لە مزگەوتی عومەری كوڕی خەتاب.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia هونەرمەندی ناوبراو، دكتۆر ماوەی 6 مانگی بۆ داناوە كە نەشتەرگەری قەستەرەو باڵۆن ئەنجامبدات و لە هەوڵدا بووە كە هاوكاری بكرێت تا بە زووترین كات نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجامبدرێت، بەداخەوە مەرگ رێگەی نەدا.

هەروەك هونەرمەند حەمە رانییەی، لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ هونەرمەندە میللیەكانی شاری سلێمانی لە لایەن حاكم قادر حەمەجان لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا، لەپای هەوڵ و ماندووبونی زۆری بۆ سەرخستنی لیستی 162 ی یەكێتی.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

 

7898987978.jpg

56768790.jpg

6785657676.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket