riklam

ئەژدەر وەهبی نوێترین كلیپی بڵاودەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 10:31 AM - 2018-07-06
.

.

هونەرمەندی لاو ئەژدەر وەهبی دوای دابڕانێكی زۆر نوێترین كلیپی خۆی بەناوی خۆشمدەوێی بڵاودەكاتەوە.

شەوی رابردوو هونەرمەندی دەنگخۆش ئەژدەر وەهبی نوێترین كلیپی بە ناوی خۆشمدەوێی بڵاوكردەوە، كە لە هۆنراوەی هێمن و حەمیدە و ئەفشین شوكری كاری موزیكی بۆ كردووەو لە شاری سلێمانی كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە، هەروەها بەشێوازێكی نوێ گۆرانییەكە وتراوە .

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia هونەرمەندی ناوبراو چەند بەرهەمێكی تری ئامادەیە كە بڕیارە بەشێوەی تراك بڵاویان بكاتەوەو هەر لە كوردستان كاری وێنەگرتنی بۆ بكات، بەڵام كاتی بڵاوكردنەوەكەی ئاشكرا نییە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، هونەرمەند ئەژدەر وەهبی ماوەی نۆ ساڵە بەرهەمی نوێی بڵاونەكردووەتەوەو كۆتا كاریشی بڵاوكردنەوەی ئەلبومی لێم ببورە بوو، هەوادارانیشی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بەرهەمە نوێیەكەیان دەكرد، بەجۆرێك دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمی خۆشم دەوێی، بەرهەمەكە لە ماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا لە چەناڵی یوتوب زیاتر لە 11 هەزار بینەری هەبووە.

هونەرمەند ئەژدەر وەهبی لەساڵی 1977 لە دایكبووەو لە شاری سلێمانی قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە، یەكەمین بەرهەمی هونەر لە ساڵی 1989 تۆماركردووە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

تەواوی ڤیدیۆ كلیپەكە لەم لینكەوە ببینە...

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket