riklam

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی سوپاو حەشدی شەعبی

عیراق 07:01 PM - 2018-07-05
.

.

لەنێوان ژمارەیەك سەربازی سوپای عیراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی شەڕی دەستەویەخە رویداو چەكدارەكانی حەشدی شەعبی دەستگیركران.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە چالاكوانان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردۆتەوە، چەكدارانی حەشدی شەعبی بازگەیان داناوە، لەكاتی تێپەڕبونی كاروانێكی سەربازانی سوپای عیراقدا، دەیانەوێت ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی سوپا بپشكنن، بەو هۆیەوە شەڕی دەستەو یەخە لەنێوان هێزەكەی سوپاو چەكدارەكانی حەشدی شەعبیدا رودەدات.

هەر بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە كە ماوەی زیاتر لە چوار دەقیقەیە، سەربازەكانی سوپای عیراق چەكدارەكانی حەشدی شەعبی دەستگیردەكەن و بەئۆتۆمبێلەكانیان دەیانبەن، بەڵام تائێستا شوێنی روداوەكە نەزانراوە.

PUKmedia 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket