ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی مشتومڕی توند ده‌نێته‌وه
ریپۆرتاژ 06:52 PM - 2018-07-05.
چه‌ند رۆژێكه حزبه عیراقییه‌كان سه‌رقاڵی مشتومڕێكن سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت له‌دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی په‌رله‌مان، له‌كاتێكیشدا پێشبینی ده‌كرێت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كاتێكی زۆری پێ بچێت.
ئێستا به‌گه‌رموگوڕی چه‌ند هێزێكی سیاسی داوای دیاریكردنی ئه‌ركی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا ده‌كه‌ن له‌سایه‌ی نه‌بوونی چاودێری په‌رله‌مانتاراندا.
هه‌فته‌ی رابردوو ماوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات كه به‌پێی ده‌ستوور به چوار ساڵ دیاری كراوه ئه‌ویش دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتارانی نوێ له ئایاری رابردوودا، به‌ڵام پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت ئه‌وه‌ش مانای وایه پێویسته كاری حكومه‌تی ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام چاودێری په‌رله‌مانی له‌سه‌ر نابێت، كه ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی كوتله سیاسیه‌كانه‌و داواده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری بكرێن.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بووایه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دوای مانگێك له ئه‌نجامدانی واته له 12ی حوزه‌یراندا په‌سه‌ند بكرایه‌و دوای دوو هه‌فته‌ش سه‌رۆك كۆمار به‌ر له كۆتاییهاتنی كاری په‌رله‌مانی پێشوو له 30ی حوزه‌یراندا بانگهێشتی په‌رله‌مانی نوێی بكردایه بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتن تا به‌پێی ده‌ستوور كاره‌كانی ده‌ست پێبكردایه، به‌ڵام قه‌یرانی ساخته‌كاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاسته‌نگی بۆ حساباته ده‌ستوورییه‌كان دروست كرد.
په‌رله‌مانتار وائیل عه‌بدولله‌تیف له "ئیئتیلافی ده‌ڵه‌تی یاسا" وتی: "قه‌یرانی ساخته‌كاری واده ده‌ستوورییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی تێكدا، هێزه سیاسییه‌كان شێوازی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنییان په‌سه‌ند كرد بۆ خێراكردنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دوای چه‌ند رۆژێك له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام روودانی ساخته‌كاری زۆربه‌ی حزبه‌كانی نا‌ئومێد كرد‌و ئێستا ئێمه چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستین له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ناشزانرێت كاره‌كانی كه‌ی ته‌واو ده‌بن".
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئه‌و دانوستانه‌ی حزبه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئه‌نجامیان داوه تا ئێستا جددی نیه‌و چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن تا دوای ئه‌وه دانووستانی راسته‌قینه ده‌ست پێبكات".
به‌هۆی ئابڕووچوونی ساخته‌كارییه‌وه مانگی رابردوو په‌رله‌مان بڕیاری دا كاری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن رابگرێت‌و ئه‌ندامی نوێ له دادوه‌رانی عێراقی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمسیۆن ده‌ستنیشان بكات‌و ده‌نگی ده‌نگده‌رانیش له حه‌وت پارێزگادا به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه كه ئه‌وانیش بریتین له كه‌ركوك‌و ئه‌نبار‌و موسڵ‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك.
به‌ڵام كۆمسیۆنی نوێ سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌و پرۆسه ئاڵۆزه‌ی ده‌ستپێكرد‌و به‌وردیش دیاری نه‌كردووه كه‌ی كاره‌كانی ته‌واو ده‌بن، دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م ئه‌ركه‌ش ئه‌نجامه‌كان بۆ دادگای فیدراڵی به‌رزده‌كرێنه‌وه بۆ به‌ڕه‌سمی په‌سه‌ندكردنیان ئه‌گه‌ر حزبه‌كان تانه‌ی نوێی لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه قه‌یرانی نه‌بوونی په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت‌و كاری ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستاش له‌نێو مشتومڕی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌رله‌مانتار سه‌باح ساعیدی له هاوپه‌یمانی "سائیرون" رایگه‌یاند: "كاری حكومه‌ت به‌بێ بوونی په‌رله‌مان شتێكی هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت له راییكردنی كاروباری رۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا دیاریكراو بن، هه‌رچه‌نده ده‌قێكی ده‌ستووریش له‌وباره‌یه‌وه نییه، به‌ڵام پره‌نسیپ ده‌ڵێت ناكرێت كاری حكومه‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه به‌رده‌وام بێت به‌بێ بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی چاودێری كه خۆی له‌و په‌رله‌مانه‌دا ده‌بینێته‌وه كه كاره‌كانی كۆتاییان هاتووه".
په‌رله‌مانتار مه‌نسور بعێجی له "ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا" پێی وایه "مانه‌وه‌ی وڵات به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان شتێكی هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن په‌له بكات له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ژماردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ك به‌رده‌وامبوونی كاری حكومه‌ت له راییكردنی كاروباره‌كان به‌بێ بوونی په‌رله‌مان شتێكی هه‌ڵه‌یه".
مشتومڕه‌كه له‌باره‌ی چه‌مكی "حكومه‌تی راییكردنی كاروبار"ه كه دووجار له ده‌ستووردا هاتووه، به‌ڵام روونكردنه‌وه‌ی ته‌واو سه‌باره‌ت به سروشتی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته.
له‌مادده‌ی (61)ی ده‌ستووردا هاتووه "له حاڵه‌تی ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كان له پۆسته‌كانیاندا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ راییكردنی كاروباری رۆژانه بۆماوه‌یه‌ك كه له 30 رۆژ زیاتر نه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی وه‌زیران پێكده‌هێنرێت".
له مادده‌ی (64)یشدا هاتووه: "له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، سه‌رۆك كۆمار داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی گشتی ده‌كات له وڵات‌دا له‌ماوه‌یه‌كدا كه له 60 رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له به‌رواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌كه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ده‌ستله‌كاركێشاوه داده‌نرێت‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له كاروباری رۆژانه".
ئه‌م دوو ده‌قه ده‌ستوورییه ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت روون ناكه‌نه‌وه له حاڵه‌تی به‌ڕه‌سمی كۆتاییهاتنی كاری په‌رله‌مان‌و دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تدا، له‌به‌رئه‌وه چه‌ند سیاسییه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات به "بۆشایی ده‌ستووری" وه‌سف ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا چه‌ند سیاسییه‌كی دیكه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی نوێیه ده‌چێته سه‌ر كێشه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2005وه په‌سه‌ند كراوه.
تارق حه‌رب پسپۆری یاسایی دووپاتیده‌كاته‌وه "حكومه‌تی ئێستا ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌یه، حكومه‌ت ته‌نیا له‌كاتی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ر له كۆتاییهاتنی ماوه‌كه‌ی ئه‌ركی راییكردنی كاروباری دیاریكراو ئه‌نجام ده‌دات".
حه‌رب وتیشی: "داواكاری هه‌ندێك حزب بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستووریه‌كانی حكومه‌ت پێویستی به حوكمێكی ده‌ستووریه".
به‌ڵام چه‌ند حزبێكی عێراق مه‌ترسی خۆیان پیشان داوه له روودانی "بۆشایی ده‌ستووری" له‌ڕێی به‌رده‌وامبوونی كاری حكومه‌ت‌و نه‌بوونی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌تایبه‌تی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ساخته‌كاری‌و دواتر ده‌ستپێكردنی دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ره‌نگه ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت.
فه‌ره‌ح باسل ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مان ده‌ڵێت: "بۆشایی ده‌ستووری ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها ده‌داته حكومه‌ت به‌بێ چاودێری یاسادانه‌ران كه ئه‌وه‌ش شتێكی مه‌ترسیداره‌و ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌رده‌وام بێت له حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوونی دانوستانی پێكهێنانی حكومه‌ت‌و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ساخته‌كاری‌و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن".
له هه‌وڵێكیشدا بۆ رێگرتن له كاری یه‌كلایه‌نه‌ی حكومه‌ت هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مان سێ جار هه‌وڵی دا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری خۆی بۆ شه‌ش مانگ ده‌ربكات، به‌ڵام شكستی هێنا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه سه‌رۆك فوئاد مه‌عسوم داوای ئه‌نجامدانی كردبوو به ئاماده‌بوونی سه‌رانی حزبه گه‌وره‌كان، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی نوێ له كایه‌ی سیاسی عێراقدا.
PUKmedia به سوپاسه‌وه له نیقاش-ه‌وه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27