تای خوێنبه‌ربوون چۆن گه‌یشته هه‌رێم؟
ریپۆرتاژ 06:25 PM - 2018-07-05.
له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستاندا تووشبووی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون هه‌یه، له كاتێكدا بنه‌بڕ كرابوو، به هۆی نه‌بوونی ده‌رمانێكه‌وه بۆ ششتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش به زۆری له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه هاورده ده‌كرێن.
ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو، نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی سۆران به هۆی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشێكه‌وه داخرا، دوای ئه‌وه‌ی زانرا نه‌خۆشه‌كه تووشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری ده‌گمه‌ن بووه كه ئه‌ویش نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوونه.
محه‌مه‌د ئیسماعیل 13 ساڵ دانیشتووی گوندی بیرۆكانی سنووری ناحیه‌ی خه‌لیفانه، دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كات و پێی ده‌وترێت به زوویی فریای خۆی بكه‌وێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه گونده‌كه‌یان و له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌ی سۆران و له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی هه‌ولێر ده‌كرێت.
محه‌مه‌د چوار ڕۆژه له‌ژێر چاودێریی وردی ته‌ندرووستیدایه، به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی هێشتا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه، پێیان وتوون نه‌خۆشییه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه گواستراوه‌ته‌وه.
جه‌مال عومه‌ر ئامۆزای نه‌خۆشه‌كه وتی: «ماڵ ئامۆزاكه‌م ده‌یانگوت بزنه‌كانمان نه‌خۆشن، به هۆی ئه‌وه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سه‌ردانمان ناكه‌ن نه‌مانده‌زانی نه‌خۆشییه‌كه چییه، نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌و جه‌ڵه‌بانه‌وه تووشی بزنه‌كانمان بووه كه له پارێزگاكانی عێراقه‌وه دێن، به تایبه‌تی له كۆتایی وه‌رزی به‌هاردا قه‌سابه‌كان ده‌یانهێنن».
وتیشی: «هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا ته‌له‌فۆنم بۆ كرا وتیان محه‌مه‌د زۆر نه‌خۆشه، دوای ئه‌وه‌ی بردمانه دیانه ڕۆژی دوایی بردمانه سۆران و له‌وێشه‌وه گواستیانه‌وه بۆ هه‌ولێر، ئه‌وه چوار ڕۆژه له نه‌خۆشخانه‌یه، خوێن له ده‌م و له دامێنی دێت، ته‌نیا ئاویان بۆ هه‌ڵواسیوه و ناتوانێت نان بخوات، تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه«.
تووشبوون به ڤایرۆسی كریمیان كۆنگۆ به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ناسراوه و نیشانه باوه‌كانی بریتیین له «تا، ئازاری ماسولكه، سه‌رئێشه، ڕشانه‌وه و سكچوون، خوێنبه‌ربوونی ناوپێست».
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1940دا ئه‌م ڤایرۆسه دۆزرایه‌وه و یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون پێی تۆمار كرا، له ڕێگه‌ی مێروویه‌كه‌وه به ناوی (گه‌نه) ڤایرۆسه‌كه ده‌گاته‌وه مرۆڤ، یاخود له ڕێگه‌ی شله‌مه‌نیی مرۆڤێكی تووشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
تا ئێستا ڤاكسینێك بۆ ڕێگرتن له تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌رهه‌م نه‌هێنراوه، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ڕێژه‌ی مردن به هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه %10-40ه و له ساڵی 2013دا 50 كه‌یسی تووشبووی ئه‌م ڤایرۆسه له وڵاته‌كانی ئێران، ڕوسیا، توركیا و ئوزبه‌كستان تۆمار كراوه.
نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون «سی سی ئێچ ئێف» یان كۆنگۆ، نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره له ئاژه‌ڵی هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، نه‌خۆشییه‌كه كوشنده‌یه ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به وته‌ی وته‌بێژی ته‌ندرووستیی هه‌رێم.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی وتی: «هه‌تا ئێستا باری ته‌ندرووستی جێگیره، وه‌كو خۆی ماوه و خراپتر نه‌بووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی باشه، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌كی تر».
وتیشی: «له ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا تووش بووه، نه‌خۆشییه‌كه پێشتر له هه‌رێم هه‌بووه، چه‌ند ساڵ جارێك چه‌ند حاڵه‌تێت ده‌بێت، له پارێزگاكانی عێراقیش به زۆری هه‌یه، نه‌خۆشییه‌كه به كه‌می ده‌گوازرێته‌وه، ئاژه‌ڵی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه ئه‌گه‌ر گۆشته‌كه‌ی بكوڵێنرێت ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌چێت».
«بۆ به‌رگرتن به‌و نه‌خۆشییه داوای بودجه‌مان له حكومه‌ت كردووه بۆ ڕشتنی ده‌رمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌مان ده‌ست پێ كردووه«، خاڵس قادر وای وت.
به وته‌ی پسپۆڕێكی ڤێته‌رنه‌ری نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون له ساڵی 90كانه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت شۆردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی پشتگوێ خستووه بۆیه ئه‌و نه‌خۆشییه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
د. عه‌باس عه‌لی پسپۆڕی ڤێته‌رنه‌ری راشیگه‌یاند: «نه‌خۆشییه‌كه ڤایرۆسی تونده، هه‌ندێك گه‌نه هه‌ڵی ده‌گرن، كاتێك به ئاژه‌ڵه‌وه ده‌نووسێن ده‌یگوازنه‌وه بۆ له‌شی، به‌تایبه‌ت بزن و مه‌ڕ و مانگا زیاتر تووشی ده‌بن، نیشانه‌كانی له ئاژه‌ڵه‌كه‌دا ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی سه‌ری ده‌بڕن یان ئه‌وانه‌ی به‌خێوی ده‌كه‌ن له كاتی ته‌قینی گه‌نه‌كه‌دا تووشی ده‌بن».
وتیشی: «نه‌خۆشییه‌كه تازه نییه، هاوبه‌شه له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا، به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات به هۆی زۆربوونی گه‌نه‌وه، یه‌كه‌م جار له ئه‌فریقا سه‌ری هه‌ڵداوه و ساڵی 1974 هاتووه‌ته عێراقه‌وه، له دوای ڕاپه‌رین له ناحیه‌ی خورماڵ پێنج كه‌س تووشی بوون، سیانیان مردن، له پارێزگای موسڵ 17 كه‌س تووشی بوون، شه‌شیان مردن، له هه‌ولێر دوو دكتۆر و دوو قه‌ساب تووشی بوون و گیانیان له ده‌ست دا، ساڵی 2013 له سۆران دوو ئافره‌ت تووشی بوون و گیانیان له ده‌ست دا».
«له ئێستادا له پارێزگای دیوانییه پێنج هاووڵاتی تووشی بوون و دووانیان گیانیان له ده‌ست داوه، نه‌خۆشییه‌كه له ئێران و توركیا و سوریا و عێراقدا هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی دێنه هه‌رێم به تایبه‌تی له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه پشكنینیان بۆ بكرێت و بشۆردرێنه‌وه، ئه‌وكات ڕێگه به هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بدرێت.» د. عه‌باس عه‌لی وای وت.
نیشانه‌كانی تووشبوو: تای به‌رز ده‌بێته‌وه هه‌موو جومگه و عه‌زه‌ڵه‌كانی ئازاری ده‌بێت و ده‌ست به ڕشانه‌وه ده‌كات، خوێن له چاو و لووت و ده‌م و گوێی دێته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی درووست ده‌بێت.
د. عه‌باس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت هه‌ڵمه‌تی شۆردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ ده‌ستپێبكرێت و حكومه‌ت بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت و ڕێگه نه‌درێت هیچ ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت به‌بێ پشكنین.
PUKmedia به‌سوپاسه‌وه له ئاژانس وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28