riklam

له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتی ده‌بێته‌ هێزی یه‌كه‌م

بیروڕا 05:23 PM - 2018-07-05
.

.

ئازا كه‌ریم

هه‌ڵبژاردنه‌كانی (12/5/2018)ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاوكێشه‌ سیاسیه‌كان و خه‌یاڵه‌ سیاسیه‌كانی گۆری ،به‌ چه‌شنێك دوای زیاتر له‌ مانگێك هێشتا هێزه‌ سیاسیه‌كانی بالۆره‌ی ته‌زویر و كۆمه‌ڵێ شتی سوا باس ده‌كه‌ن ،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م باسه‌ به‌ كۆتا هاتووه‌ هێزی سیاسی ده‌بێت پلان بۆ داهاتوو دابنێت نه‌ك به‌رده‌وام باسی رابردوو بكات و شكسته‌كانی به‌ ملی خه‌ڵكی تر دابێنێت .
یه‌كێتی له‌ سلێمانی توانی یه‌كه‌م بوون له‌ گۆران بستێنێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی روون و چاوه‌روان كراو بوو هۆكار گه‌لێكی زۆریش هه‌یه‌ كه‌ رۆژ به‌ رۆژ گۆران به‌ره‌و تارمای زیاتر ده‌بات و ده‌یكاته‌ حیزبێكی بچكۆلانه‌ ،ده‌ ساڵ بێ هیوا كردنی خه‌ڵك وه‌عدی بێ بنه‌ما و هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی چه‌كدار و حكومرانیه‌كی شكست خواردوو خۆری سیاسیانی به‌ره‌و ئاوا بوون برد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر له‌ ئێستا و له‌ ئاینده‌ش ده‌كرێت پێیان بڵێن هێزه‌ ورده‌كان .
پارتی ئه‌و هێزه‌ی رۆژ به‌ رۆژ له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌یاری زیاتر ده‌بێت و بۆته‌ وێنه‌یه‌كی ناشیرین له‌ یادگای تاكی كورد و هه‌میشه‌ به‌ڵایه‌كی نوێی پێیه‌ بۆ گیانی ئه‌م میله‌ته‌ ،له‌ ئابوری سه‌ربه‌خۆ و روبعه‌ مووچه‌ و ریفراندۆم و شت گه‌لێكی تری قێ زه‌ون ، ئه‌مه‌ش به‌روه‌ و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌چێت رۆژ به‌ رۆژ ده‌نگده‌ری پارتی روو له‌ كه‌م بوون بكات هاوڵاتیه‌ ژیان دۆست و ئازادی خوازه‌كان به‌ده‌نگ سزای پارتی بده‌ن .
یه‌كێتی چۆن ده‌بێته‌ هێزی یه‌كه‌م ؟ بۆ ده‌بێته‌ هێزی یه‌كه‌م ؟
ئه‌مه‌ پرسیارێكی گرینگه‌ ناوه‌رۆكی تایتڵه‌كه‌مان ، هۆكار گه‌لێكی زۆر هه‌یه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ره‌ و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م ده‌بات :
یه‌كه‌/ یه‌كریزی ناوخۆی یه‌كێتی پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی هه‌نگاوێكی گرینگ بوو بۆ گه‌شه‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی .
دووه‌م/ راگرتنی لێدوان دژی یه‌كتر كه‌ بوو بۆ هۆی بێزار كردنی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی .
سیێه‌م/هه‌وڵدان بۆ كردنی كۆنگره‌ و نوێ بوونه‌وه‌ .
چواره‌م/گۆران كاری له‌ مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان .
پێنجه‌م/گه‌رانه‌وه‌ بۆ را و بریاری جه‌ماوه‌ر .
شه‌شه‌م/سیاسه‌تێك و بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان .
حه‌وته‌م/ په‌یره‌و كردنی سیاسه‌تێكی نیشتیمانی له‌ ناوخۆ و هه‌رسێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستان .
هه‌شته‌م/جێ به‌ جێ كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌رێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ خه‌ڵكی دابوو بۆ پرۆژه‌ خزمه‌ت گوزاریه‌كان له‌ بانگه‌شه‌دا .
نۆیه‌م/قوبادی مام جه‌لال له‌ ماوه‌ی حكومرانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چه‌ندان پرۆژه‌ی گه‌وره‌ و بچووكی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان جێ به‌ جێ كرد كه‌ هه‌ندێكیان گرێ كوێره‌ بوون لای خه‌ڵك كاك قوباد چاره‌سه‌ری كردن وه‌ك فه‌رمانی تاپۆكردنی زه‌وی و خانووه‌ بێ تاپۆكان هاوكات رۆژانه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌ت كردنی سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان و به‌ره‌ و ئه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت نازناوی سه‌ركرده‌ خزمه‌ت گوزاره‌كه‌ی لێ بنرێت .
ده‌یه‌م/سه‌ركرده‌ گه‌نجه‌كانی یه‌كێتی روخسارێكی جوان خۆشه‌ویستن له‌ ناو خه‌ڵكدا رابه‌رایه‌تی ئه‌وان له‌ هه‌ڵبژارندا هه‌میشه‌ هێزی به‌ یه‌كێتی به‌خشیوه‌ و رۆژ به‌ رۆژ جه‌ماوه‌ر و خۆشه‌ویستیان له‌ ناو خه‌ڵكدا زیاد ده‌كا .
ئه‌مانه‌ و چه‌ندان خاڵی تر ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن یه‌كێتی رۆژ به‌ رۆژ زیاتر گه‌شه‌ ده‌كات هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێ یه‌كێتی بكه‌نه‌وه‌ فه‌رمانره‌وای یه‌كه‌م و كۆتای به‌ ده‌سه‌ڵاتی شكست خواردی پارتی بهێنن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket