riklam

چۆن ده‌زانیت فیول په‌مپی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌ی هه‌یه‌ ؟

هەمەرەنگ 03:48 PM - 2018-07-05
.

.

فیول په‌مپ ئه‌و ئامێره‌یه‌ كه‌به‌نزین له‌تانكیه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ناو بزوێنه‌ر، له‌كاتی وه‌ستان یان بێهێزبونیدا، به‌نزین ناچێت بۆ بزوێنه‌ر، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئۆتۆمبێل ئیش نه‌كات.

نیشانه‌كانی سوتانی فیول په‌مپ...
1- له‌كاتی وه‌ستانی ئۆتۆمبیل به‌شێوه‌ی كتوپڕ
2- كارنه‌كردنی بزوێنه‌ر له‌كاتی سولف لێداندا
3- له‌كاتی لاوازبونی فیول په‌مپدا، به‌نزین ده‌نێرێت بۆ ناو بزوێنه‌ر، به‌ڵام بڕێكی كه‌متر‌و هێواشتر، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئۆتۆمبێله‌كه‌ نه‌توانێت به‌خێرایی پێویست بڕوات.

دیارترین نیشانه‌كانی لاواز بونی فیول په‌مپ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی ڕۆیشتندا بزوێنه‌ر توشی له‌رزه‌ ده‌بێت یان ئۆتۆمبێل ناتوانێت به‌خێرایی پێویست بڕوات، هاوكات له‌كاتی سولف لێداندا به‌چه‌ند جارێك یان به‌دره‌نگ بزوێنه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ئیش.
له‌هه‌موو ئه‌و كاتانه‌دا پێویسته‌ فیول په‌مپه‌كه‌ به‌باشی چاك بكرێته‌وه‌، یان بگۆڕدرێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket