riklam

وەزارەتی رۆشنبیری عیراق رێز لە مستەفا ساڵح كەریم دەنێت

ئەدەب وهونەر 02:15 PM - 2018-07-05
.

.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 5-7-2018 وەزارەتی رۆشنبیری و شوێنەوار و گەشتوگوزاری حكومەتی فیدڕاڵی عیراق ئاهەنگێكی رێزلێنانی بۆ چیرۆكنووس و رۆژنامەنووسی كورد مستەفا ساڵح كەریم رێكخست.

لەوبارەیەوە مستەفا ساڵح كەریم لە لێدوانێكی تایبەت بە PUKmedia راگەیاند: ئەو رێزلێنانە تەنها بۆ خودی خۆی نییە بەڵكو رێزلێنانە لە وشەی كوردی رەسەن و هەموو ئەدیبانی كورد، شانازی خۆشی پیشاندا بەو پێزانینەی لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری عیراقەوە لێی نراوە.

هەروەها سوپاسگوزاری خۆشی بۆ هەموو هاوڕێ و دۆستانی لە میدیاكاران و نووسەران و ئەدیبان دەربڕی كە لە سلێمانییەوە چوونەتە بەغدا و ئامادەی ئاهەنگی رێزلێنانەكە بوون.

ئاهەنگی رێزلێنانەكە بە وتەیەكی فریاد رواندزی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی فیدڕاڵی عیراق دەستیپێكرد كە تێیدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو باسی لە رۆڵ و جێدەستی مستەفا ساڵح كەریم كرد.

ئاهەنگەكە چەند لێكۆڵینەوەو وتارێكی تێدا پێشكەشكرا كە زیاتر بەپێزیان كردبوو هەریەك لە مامۆستا فوئاد حەمە خورشید و مامۆستا حامید عەلوان و دكتۆر قائد مستەفا و دكتۆر سەمەر شەعلان بەشداریان تێدا كرد.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket