riklam

بەشەو هەموو كەس حەدی هەیە

بابەتی گۆڕاو 01:24 PM - 2018-07-05
.

.

د.شیركۆ عبدالله‌‌
ـ ئەوە بۆچی وا كش و مات دانیشتووی رۆڵە؟
× چی بڵێم بەگم؟!.. قسەم پێ‌ نییە.
ـ نا.. بێ‌ دەنگی نیشانەی ئەوە نییە كە قسەت پێ‌ نییە. بە عەكسەوە. مەعنای وایە ئەوەندە قسەت پێیە نازانی كامیان دەربڕیت.
× رەحمەت لە دین و ئیمانت. بەو خوایە ئەڵێی لە دڵمای. ئەرێ‌ وەڵـڵا ئەوەندەم مەراق هەیەو ئەوەندە قسەم پێیە تا خوا ئەڵێ‌ بەس.
ـ سەبرت بێ‌ هەمووی سی چل ساڵێكی تری ماوە، هەموومان نەجاتمان ئەبێ‌.
× سی چل ساڵی تر؟!!. دوور لەڕووی تۆ ئەمەیە ئەڵێ‌ كەرەكە مەمرە بەهارە.
ـ بەهاری چی نەگبەت!! سی چل ساڵی تر ئەم كوردستانەی تۆ ئەیبینی یەكپارچە ئەبێ‌ بە سەحرا..
× سەحرای سەحرا؟!
ـ ئەرێ‌ وەڵـڵا سەحرای سەحرا، وامان لێ‌ دێت بۆ قەترەیەك ئاو ئەچین بە عاسمانا.
× ئێ‌ ئێ‌.. كەواتە بۆیە برادەران لە ئێستاوە پرۆڤە ئەكەن.
ـ پرۆڤەی چۆن؟
× ئەوە نییە حوشتریان هێناوە بۆ سیتەك. ئەرێ‌ بەڕاست بەگم ئەو وەختە ئیتر ئەبێ‌ بە دیشداشەو عەگاڵەوە بسوڕێینەوە؟
ـ تۆ مەوزوعەكەم بیر مەبەرەوە. حوشتریان هێناوە بۆ كوێ‌؟
× بۆ سیتەك قوربان.
ـ ئەم سیتەكەی پاڵ خۆمان؟
× بەڵێ‌ ئەم سیتەكەی پاڵ خۆمان كە شەو تا بەیانی مەكینەی بیری سوری و ئیرتیوازی ئەڵێ‌ تاق تااق..تاااق تاااق.
ـ بە شەو بیر لێ‌ ئەدەن؟
× بەڵێ‌ ئەی چۆن؟ بەڕۆژ كێ‌ حەدی هەیە لە ترسی حوكمەت؟
ـ ئەی بەشەو؟
× بە شەو هەموو كەس حەدی هەیە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket