riklam

ئێران.. گروپی موزیكی پایز به‌شداری فستیڤاڵێكی هونه‌ری ده‌كات

ئەدەب وهونەر 01:23 PM - 2018-07-05
.

.

فستیڤاڵی كلتورو هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ به‌شداری گروپی موزیكی پایز به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ شاری سنه‌ له‌ هۆڵی ته‌لای فه‌روه‌ردین كۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی فه‌جر رۆژی 25-6-2018 به‌ به‌شداری گروپی موزیكی پایز كه‌ له‌ شاری سلێمانه‌یه‌وه‌ به‌شداربوون فستیڤاڵی كلتورو هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.

له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چون و ئاماده‌بون له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ نه‌ژاد به‌رزنجی سه‌رپه‌رشتیاری گروپی موزیكی پایز له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: گروپی مۆزیكی پایز ساڵانێكی زۆره‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك فستیڤاڵی جیهانی و ناوخۆیی ده‌كات و ئه‌مجاره‌ش له‌ فستیڤاڵی كلتور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌شداری كرد، كه‌له‌ فستیڤاڵه‌كه‌دا گروپی موزیكی پایز له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ لوقمان سه‌لیم و شوان قه‌ره‌داغی به‌نده‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی گۆرانی میلۆدی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداریمان كردوو هه‌ڵبژاردنی گۆرانی و موزیك بوه‌ هۆی ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بوان و داواشمان لێكراوه‌ به‌ كۆنسێرتی تایبه‌ت له‌ داهاتوودا به‌شداری بكه‌ین.

6.jpg

وتیشی: ئه‌م فستیڤاڵه‌ ماوه‌ی 3 ساڵه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ كۆمه‌ڵێك كوردی دانیشتوی شاری سنه‌ میوانداری 20 گروپ ده‌كه‌ن و هاوكات نمایشی كاری ده‌ست و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ناوبانگ و شاره‌زا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

گروپی موزیكی پایز له‌ ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك موزیكژه‌نی به‌توانای شاری سلێمانی دامه‌زراوه‌و ئامانج له‌ دامه‌زراندنیشی زیندوكردنه‌وه‌ی موزیكی ره‌سه‌نی كوردیه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موزیكانه‌یه‌ بۆ ناو هونه‌ری كوردی .

PUKmedia هاژه‌ باست

66.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket