riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی مه‌رجی بۆ هیچ حزبێك نیه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:41 PM - 2018-07-04
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4-7-2018 وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شوعی عیراق له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و رائید فه‌همی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خرایه‌ڕوو.

له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی:  هیچ مه‌رجێكمان له‌سه‌ر هیچ حزبێك نیه‌ بۆ پێكه‌وه‌ كاركردن له‌ عیراقی نوێداو له‌ به‌غدا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد به‌ده‌ستبهێنین.

وتیشی:  ده‌بێت لایه‌نه‌كانی عیراق پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن له‌پێناو ئارامی و ئاسایشی وڵات و كاربكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.

پیره‌ راشیگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتی دژی هیچ رێوشوێنێكی یاسایی و ده‌ستووری نیه‌ و كارده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد له‌عیراقی نوێدا.

هه‌ره‌وه‌ها رائید فه‌همی سكرتێری حزبی شوعی عیراق وتی: حزبی شوعی عیراق و یه‌كێتی تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عیراق و پشتیوانی كورد ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.

 وتیشی: پێویسته‌ به‌ زووترین كات حكومه‌تی نوێی عیراق پێكبهێنرێت و لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك له‌پێناو گه‌لی عیراق.

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket