riklam

ساڵۆنی كوردستانی نوێ یادی ئازاد سدیق ده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 05:39 PM - 2018-07-04
.

.

له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانیدا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ ئه‌مڕۆ 4-7-2018 كۆڕێكی یادكردنه‌وه‌ی بۆ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو ئازاد سدیق رێكخست.

كۆڕه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و هاوڕێ و هاوكارانی ئازاد سدیق و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا راپۆرتێكی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌م و وێستگه‌ گرنگه‌كانی ژیانی له‌ دامه‌زراوه‌ جیاجیاكانی میدیاو كاری حكومیدا پیشاندرا.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا چه‌ندین هاوڕێ و هاوكاری ئازاد سدیق قسه‌یان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و خه‌سڵه‌ته‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ كۆچكردووه‌ كرد.

هه‌ر له‌ كۆڕه‌كه‌دا به‌شێكی زۆر له‌ ئاماده‌بووان رۆشناییان خسته‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی پیشه‌یی ئازاد سدیق و كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری و یادگاریان گێڕایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی رێزلێنانی كوردستانی نوێ له‌لایه‌ن ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ی ئازاد سدیق كرا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌ رۆژنامه‌كه‌و بواری نووسین و رۆژنامه‌نووسی به‌گشتی له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا پێشكه‌شی كردووه‌.

خانه‌واده‌ی ئازاد سدیقیش سوپاسگوزاریان بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و ئاماده‌بووان ده‌ربڕی كه‌ ئازاد سدیقیان له‌یاد نه‌كردووه‌و رێوڕه‌سمی شایسته‌یان بۆ رێكخستووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

34 (1).jpg

34 (3).jpg

34 (4).jpg

34 (5).jpg

34 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket