دژه كۆنگره
ی.ن.ک 01:39 PM - 2018-07-04.
كۆنگره بڕگه‌یه‌كی دیار‌و گرنگی هه‌ر پارتێكی سیاسیه بۆ درێژه‌دان به رێباز و ڕه‌وتی سیاسیی به‌و میكانیزمه‌ی كه له‌په‌یره‌وی ناوخۆدا دیاری كراوه، له ڕاستیدا ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره و ئه‌نجامدانی لای هه‌رپارتێكی سیاسی چه‌ند ئامانج و مه‌به‌ستێك له خۆ ده‌گرێ وه‌ك نوێبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی هه‌ر ئه‌گه‌رێك یان هه‌ر پێشهاتێكی سیاسی چاوه‌رواننه‌كراو كه پێویستی به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی تایبه‌ت هه‌یه بۆ گۆرانكاری كردن یان گونجاندنی له‌گه‌ڵ په‌یره‌وی ناوخۆدا یان گونجاندنیان له‌گه‌ڵ هه‌ربارودۆخێكدا ئه‌ویش به گفتوگۆكردنی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كه .
كه‌واته گرنگی كۆنگره بۆ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی به‌هاو تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ ( ی ن ك ) به‌هه‌مان شێوه ده‌ستكه‌وتی خۆی ده‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌و ڕووه‌وه كه هه‌ڵگری رێبازی سۆشیال دیموكراته، ده‌بێت لێكه‌وته‌كان گونجاندنیان هه‌بێت نه‌ك ته‌نها ناوی شاری گه‌وره و دێی وێران بێت، دوابه‌دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ڕابردوودا پێیدا تێپه‌رین زۆرترین ڕه‌خنه و پ ێشنیار به ئێستاشه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانن له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتی یه‌دا نه‌بوون كه ده‌بوو داوای لێبوردنیان بكردایه له دواكه‌وتنی كۆنگره و خێرا پرۆسه‌كه‌یان به ئه‌نجام بگه‌یاندایه چه‌ندین حاڵه‌تی ئیستسنائی هه‌بوو به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئیستسنائی نه‌بوو ناوه‌ندی بڕیار هه‌لی چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت وته‌ی سه‌ره‌تاو كۆتایشیان نه‌بوو ، به‌م دۆخه‌شه‌وه چاوه‌رێین دووباره بچینه‌وه به‌رده‌م ئه‌زمونێكی تر كه ئه‌زمونێكی چاره‌نوسسازه ده‌توانم بڵێم خالێ گۆرینی معادله‌كانه كه خاڵی ده‌ستپێك ده‌بێت بۆ دووباره نوێبوونه‌وه و هه‌ستانه‌وه و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌رچی دۆخێكی نه‌خوازراو هه‌یه كه ئه‌نجام بمانگه‌یه‌نێته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی مێژووی و سیاسی یه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌و دۆخه و ناهه‌موارییه‌ی له ئێستادا باڵی كێشاوه چ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بێت یان ی ن ك دا بێت ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌كان یه‌كبخرێت ، له ڕوو یه‌كی تره‌وه كه پێویسته باسی بكه‌م یه‌كێتی له ڕابردوو ئێستاشدا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانه خاوه‌نی هه‌زاره‌ها شه‌هیده زامێكی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر په‌نجه نه‌خرێته سه‌ربرینه‌كان و واز له به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خێیه‌كان نه‌هێنرێت و نه‌چینه‌وه به‌رده‌م مێزی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بۆیه به پێویستی ده‌زانم هه‌رچی زووه كۆنگره ببه‌سترێت بكرێته خاڵی گۆرانكارییه چاوه‌روانكراوه‌كان و كه‌سانی شیاو گه‌نج بهێنرێنه پێشه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه ته‌مه‌نیان له خزمه‌ت و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌دای یه‌كێتی دا به‌سه‌ربردووه وه‌كو ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری یان پیران پرس و ڕاوێژیان پێبكرێت به‌ڵام دوور بێت له ته‌كه‌تول و ته‌كه‌تولكاری كه ئێستا به‌رۆكی یه‌كێتی گرتووه به‌راستی شه‌رمه بۆ یه‌كێتیه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌ریته به‌رنه‌ده‌ن واز له‌و ره‌فتاره نه‌هێنن دووباره بۆ نوێبوونه‌وه و هه‌نگاونان به‌ره‌و كۆنگره و یه‌كێتیه‌كه‌ی مام.
پاریزه‌ر نسار مسته‌فا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25