بژارده‌كانی هه‌رێم و رۆڵی یه‌كێتی
ی.ن.ک 01:28 PM - 2018-07-04.
ساڵانێكی زۆره هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌م قۆناغه به‌دۆخێكی ناجێگیردا گوزه‌ری نه‌كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌وێنه‌یه‌كی ته‌واو ناجێگیردا ده‌بینرێت،له‌ناوخۆدا لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ئاراسته‌یه‌كدا سیاسیه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه ستراتیژی كورد به‌رامبه‌ر به‌به‌غدا و وڵاتانی دراوسێش به‌نارونی ده‌ربكه‌وێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تروێنه‌ی ناجێگری كوردیان گه‌وره‌تر پیشانی دۆست و دووژمن داوه، كه ئێستا په‌رته‌وازه‌یی له‌هه‌ر شتێكی تر زیاتر ده‌بینرێت و به‌سه‌رنج دانیش له‌دۆخه‌كه به‌رونی ئه‌وه‌ده‌بینین، چوارلایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم ( گۆران، یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی) پشكی شێری ئه‌و په‌رته‌وازه‌یه‌یان به‌رده‌كه‌وێت،چونكه ئه‌و چوارلایه‌نه به‌شێوه‌یه‌كی حه‌تمی بریاریانداوه له‌م قۆناغه‌دا نه‌سازێن و نه‌سازانیان كردووه به‌وه‌ڵامی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك و هه‌موو ده‌رگاكانی گفتوگۆشیان داخستووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌رچی چوارلایه‌نه‌كه له‌سه‌ر ئاستی گوتاری میدیایی له‌به‌ره‌یه‌كدا ده‌بینرێن(یان وا پیشانی ده‌ده‌ن یه‌ك هه‌ڵوێستن) به‌ڵام یه‌كده‌نگی چوارلایه‌نه‌كه ته‌نها شكستی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردنی 12 ئایار كۆیكردوونه‌ته‌وه و له‌واقعداله‌ناوخۆشیاندا كۆك و ته‌بانین و هه‌ریه‌كه‌شیان ده‌یه‌وێتخۆی بكاته ده‌مراستی سێ لایه‌نه‌كه‌ی تر،هه‌رئه‌مه‌ش هۆكاربوو كه دوای چه‌ندین دانیشتنی ژێر به‌ژێر نه‌یانتوانی له‌یه‌ك به‌ره‌ی هاوپه‌یماندا كۆببنه‌وه بۆهه‌ڵبژاردنی (30ئه‌یلولی 2018).
ره‌نگه به‌شێكی گرنگی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم و ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ده‌بینرێت، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بێت به‌نه‌بونی سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌رۆڵی ئاشته‌وایی بگێرێت ، به‌مانایه‌كی تر هه‌رێمی كوردستان له‌قۆناغێكدایه هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك ناتوانێت (یان توانای ئه‌وه‌ی نیه)ده‌سپێشخه‌ری بكات و كۆده‌نگی نیشتمانی دروستبكات. بێگومانیش له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه چاره‌نووسی هه‌رێم به‌ره‌و كه‌نارێك رێده‌كات كه به‌ته‌واوی ئه‌زمونه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره(چونكه سه‌رباری تێبینی له‌سه‌ر ئه‌زمونی حوكمرانی كورد له‌باشوور،به‌ڵام دواجار ده‌ستگرتن به‌و ئه‌زمونه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه‌و پاراستنیشی ئه‌ركی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كانه)
- ئه‌ركی یه‌كێتیه ئه‌م كاره بكات
ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر چی بۆكورد زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌مه،به‌ڵام به‌ره‌چاوكردنی رابردوو، تاكه رێگا له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمدا به‌ته‌نهائه‌وه‌یه، یه‌كێتیهه‌وڵبدات ئه‌م كۆده‌نگیه له‌نێو لایه‌نه‌كان دروستبكاته‌وه، واتا ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ده‌ن و پێیان وایه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ستیان ده‌گات به‌ئه‌رزو ئاسمانی هه‌رێم، ئه‌ركی گرنگی ئه‌م قۆناغه‌ی یه‌كێتیه جارێكی تر بنیادی بنێته‌وه. ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌م هه‌نگاوه بنێت و رێگه نه‌دات چیتر یاری به‌چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه بكرێت، راسته له‌ئاستی باڵا چه‌ندین جار یه‌كێتی هه‌وڵی یه‌كریزی داوه‌و چه‌ند جارێكیش ده‌سپێشخه‌ری ئه‌وه‌ی كردووه كه‌لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه، به‌ڵام بۆئه‌م قۆناغه به‌ره‌چاوكردنی بێ باكی ئه‌وانی تر به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێیان وایه به‌م جۆره له‌سیاسه‌ت كردن ده‌توانن سوود له‌ده‌نگه نارازیه‌كان وه‌ربگرن و ژماره‌ی كوردسیه‌كانیان زیادبكه‌ن، یه‌كێتی ده‌بێت به‌شێوازێكی جدیتر بێته مه‌یدان و وه‌ك رابردوو ببێته‌وه حیزبی هیواو بنیادنانه‌وه‌ی متمانه‌و ئه‌م دۆخه تێبپه‌رێنێت.
شاره‌وانیه یه‌كێتی له‌ناو خۆیدا گرفتی هه‌یه‌و زۆر جاریش بۆچونی جیاواز ئه‌وه‌نده به‌گه‌وره‌یی له‌ناو یه‌كێتیداده‌بینرێت كه كه‌سانێك به‌بێ ئومێدی له‌یه‌كیتی ده‌روانن، به‌ڵام ئه‌زمونی رابردوو، خه‌می یه‌كێتی بۆداهاتووی نیشتمان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، یه‌كێتی له‌پێناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد یه‌ك وێنه‌و یه‌ك ستراتیژه،كه‌ئه‌مه ده‌كرێت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ سه‌یربكرێت و جارێكی تر یه‌كێتی ببێته‌وه هه‌وێنی یه‌كریزی و مێزی گفتووگۆ بكاته‌وه شوێنی بریاردان.
- بۆچی ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌م كاره بكات؟
له‌راستیدا به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تری هه‌رێم جیاوازه، یه‌كێتی وه‌ك چۆن بۆئامانجی گه‌وره دامه‌زرا هه‌ربه‌م قه‌ناعه‌ته‌شه‌وه درێژه‌ی به‌خه‌باتداوه، بۆیه گرنگه یه‌كێتیفریای ئه‌م قۆناغه‌ی بكه‌وێت و هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌نانه‌ی خه‌می هاوبه‌شی داهاتوویانه یه‌كده‌نگبێت، چونكه ناكرێت چیتر شه‌قامی كوردی باجی هه‌ڵپه‌رستی و تاكره‌وی و عینادی سیاسی هه‌ندێك لایه‌ن بدات كه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌وه كاریانكردووه‌و سوودیان له په‌رته‌وازه‌یی و ناجێگیری دۆخی هه‌رێمی كوردستان بینیووه. به‌ره‌چاوكردنی ئه‌م واقعه و به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كه‌و پێگه‌ی مێژووییه‌وه، ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌م كاره‌بكات و رێگری بكات له‌وه‌ی چیتر ئاوبكرێت به‌ئاشی ناكۆكیه‌كاندا، چونكه ئێستا هه‌رێم له‌دووریانی سازان و ترازاندایه‌و به‌ناچاریش كورد ده‌بێت یان بسازێت و گفتوگۆ بكاته‌وه سه‌ره‌تای هه‌موو هه‌نگاوێك، یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر‌و ترازانی هه‌میشه‌یی هه‌ڵبژێرێت ، كه به‌م هه‌نگاوه كۆی ئه‌زمونی سیاسی هه‌رێم و داهاتووش به‌ره‌و كه‌نارێكی نارۆشن ده‌بات.
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25