بیره‌وه‌ریی ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ك
ی.ن.ک 12:14 PM - 2018-07-04.
زوبێده سه‌عدون
من سـاڵی 1961 له گوندی ســێكانیان-ی شـه‌ھیدان له‌دایكبووم. زۆر مناڵ بووم كه ماڵمان چووه بۆ شاری كه‌ركووك.
خاوه‌نی دوو برا و پێنج خوشك بـووم. باوكم و برا گه‌وره‌كه‌م به كرێكاری ئێمه‌یان به‌خێوده‌كرد.
له كۆتایی ساڵی 1977 دا شووم كرد به خاڵۆزایه‌كی خۆم كه ماڵیان له گوندی ســێكانیان بوو. ئه‌و كاته تازه پێشـمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ په‌یداببوونه‌وه، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌ھید(سه‌لام)ی مامم و چه‌ند خزمێكمان پێشـمه‌رگه بوون، زوو زوو پێشمه‌رگه ده‌ھاتنه ماڵمان.
یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه كادرێك بوو به‌ناوی (دڵشـادی حاجی باقی به‌نگینه)، كه ساڵی 1982 شه‌ھید بوو، (ته‌ها سێكانیانی) ی ھاوسه‌ره‌كه‌م په‌یوه‌ندیی ڕكخسـتنی له‌گه‌ڵیدا ھه‌بوو.
ساڵی 1980 خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م به‌ماڵه‌وه چووینه شاری سلێمانـی، لـه‌گه‌ڕه‌كی(مه‌جیدبه‌گ) ژوورێكمان به‌كرێ گرت. ھاوسه‌ره‌كه‌م به‌ڕۆژ كرێكاری ده‌كرد و به‌شه‌و له (ئاماده‌یی سـلێمانی ئێواران) ده‌یخوێند، جار جاریش ھاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرد بۆ كاری رێكخستن. ھه‌ر ساڵی 1980 (زرار)ی برام بوو به پێشـمه‌رگه، شه‌ھید سه‌لام-ی مامم تازه شـه‌ھید ببوو، ساڵی1979 شه‌ھید بوو.
سـاڵی1982 له شـاری ســلێمانی خۆپیشـاندان دژی رژێمی به‌عس ده‌سـتیپێكرد، ھاوسه‌ره‌كه‌م ھه‌میشه خه‌ریكی ڕكخسـتنی خۆپیشاندانه‌كان بوو. به‌یانییه‌ك پێشئه‌وه‌ی بچێت بۆ ئیش، پێیوتم (له‌بری من خه‌ڵك كۆبكه‌ره‌وه بۆ خۆپیشـاندان) منیش به‌قسـه‌م كرد و له گه‌ڕه‌كدا كۆمه‌ڵێك ژنی زۆرم كۆكرده‌وه و ده‌سـتمانكرد به وتافكێشـان دژی ڕژێم و ھاوارمان ده‌كرد (كه جام پڕبوو لێیده‌ڕژێ، سه‌دام خوێنی گه‌ل ده‌مژێ… یه‌كێتیی نیشتمانیی، ئاواتی ھه‌موومانی… تانك تۆپ ته‌یاره، ده‌رمانناكات له‌م شاره… بژی ھێزی پێشمه‌رگه، سه‌دام نزیكی مه‌رگه….ھتد). له‌و كاته‌دا ژنێكی دراوسـێمان كه ناوی باجی ناســـكه بوو، پێیوتم (ئه‌وه تۆ عه‌یب ناكه‌ی ده‌چیت بۆ موزاھه‌ره، وه‌ڵڵا مێرده‌كه‌ت بێته‌وه ده‌بێت پێیبڵێم سه‌رت بتاشێت و ته‌ڵاقت بدات.. تۆ چۆن شتی وا ده‌كه‌یت!) منیش پێموت (بێمننه‌تبه). ئێواره كه ھاوسه‌رم ھاته‌وه ئه‌و ژنه چوو بووه سه‌ر ڕێگای و شـكاتی خۆی له من كردبوو (ته‌ها) ش پێیوتبوو «به‌ڕاست چووه بۆ موزاهه‌ره؟» ئه‌ویش وتبووی: «ئه‌ره‌وه‌ڵڵا چوو» ئیتر (ته‌ها) ش وتبووی «وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر نه‌چووایه بۆ ئه‌و موزاھه‌ره‌یه ته‌ڵاقم ده‌دا، مادام چووه كارێكی زۆر باشـی كردووه».
كاتێك (تـه‌ھا) ھاته‌وه له‌دووره‌وه پێده‌كه‌نی و پێشئه‌وه‌ی من قسـه بكه‌م ئه‌و ده‌سـتخۆشی لێكردم و وتی «دڵنیام شـۆڕشـه‌كه‌مان سـه‌ركه‌وتن به‌ده‌سـتده‌ھێنێت مادام ژنان له خه‌باتدا ده‌وری پیاوان ده‌بینن».
ســا‌ڵی 1983 ئه‌منی كه‌ركووك فشـارێكی زۆریان خسـته سـه‌ر (زوھێر)ی برام بۆیه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی كرد به تیپی21 ی كه‌ركووك-ه‌وه‌و بوو به پێشمه‌رگه، من ته‌نها ھه‌ر دوو برام ھه‌بوو كه ھه‌ردووكیان بوون به پێشمه‌رگه. زرار له تیپی 93ی كـۆیه‌و زوھێریش له تیپی 21ی كـه‌ركـووك. رۆژی (6-2-1985) تیپی٢١ی كـه‌ركـووك له تۆڵه‌ی شـه‌ھیدبوونی مـامه ڕیشـه‌دا چالاكییه‌كی گـه‌وره‌یان ئه‌نجامدا و پاشان پێشــمه‌رگه‌كان گه‌ڕانه‌وه گوندی گۆپته‌په، بۆ ڕۆژی دووایی واته ڕۆژی (7-2-1985) ڕژێم به سوپا و جاش و كۆپته‌ر و ده‌بابه‌وه ھێرشـێكی گه‌وره‌ی كرده سـه‌ر گـوندی گـۆپته‌په و شه‌ڕێكی گه‌وره له‌و گونده‌دا به‌رپا بوو، (زوھێر)ی برام له‌و شـه‌ڕه‌دا شـه‌ھید بوو، له‌گه‌ڵ دوو پێشــمه‌رگه‌ی تردا كه یه‌كێكیان شــه‌ھید حـاكم كمال بوو، ئه‌وی تریشان شـه‌ھید ئیبراھیم بوو.
ئه‌و سه‌رده‌مه (ته‌ها) له‌گه‌ڵ ھاوڕێیه‌كیدا به ناوی (ساڵح بێچار)ه‌وه پێكه‌وه له شه‌قامی مه‌وله‌وی كتێبیان ده‌فرۆشت، ھه‌ر بۆیه چوو بۆ گوندی سـه‌رگـه‌ڵوو بۆ ســه‌ردانی ده‌زگـای ڕاگـه‌یاندن و ھێنانی بڵاوكراوه‌كانی شۆڕش بۆ سلێمانی، له گـه‌ڕانه‌وه‌یدا، له بازگه‌ی سـارداو به كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه‌وه گیرا. ئێواره‌ی 6-4-1985 كاك(سـاڵح بێچار) ھاته ماڵه‌وه و پێیوتم كه تـه‌ھـا گیراوه ھه‌ر زوو من و كاك ساڵح ھه‌رچی كاغه‌ز و بڵاوكراوه‌یه‌كمان ھه‌بوو خێرا كۆمان كردنه‌وه و كاك سـاڵح له‌گه‌ڵ خۆیدا بردنی.
ئیتر من ماوه‌ی شـه‌ش مانگ زیاتر ھیچ ھه‌واڵێكی ته‌ھام نه‌زانی، ھه‌رچه‌ند بیرم ده‌كرده‌وه نه‌مده‌زانی به‌ته‌نها چیبكه‌م. نه‌مده‌وێرا بچم بۆ كه‌ركووك بۆ ماڵی باوكم چونكه ئه‌وانیش له‌ژێر چاودێری ئه‌من-دا بوون. بۆیه دواجار بڕیاڕمدا به‌ماڵه‌وه بچمه‌وه بۆ ســێكانیان. له پاش نزیكه‌ی شه‌ش مانگ ھه‌واڵی (تـه‌ھـا)م زانی كه (20) سـاڵ حوكمدراوه و له زیندانی ئه‌بوغرێبه. ئیتر ھه‌موو مانگێك ده‌چووم بۆ سـه‌ردانی. ساڵی 1986 لێبووردنی گشتیی ده‌رچوو (ته‌ھا) ئازادكرا، ھه‌ر ھه‌مان كات بوو به پێشمه‌رگه، له تیپی مه‌ڵبه‌ندی دوو.
ماڵمان له سێكانیان درووستكرد، تا ساڵی 1988 ھه‌ر له سـێكانیان بووین، ھه‌میشـه له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی تۆپ و تـه‌یاره‌ی به‌عس دا بووین.
(ته‌ها)ش زۆر به‌كه‌می ده‌كه‌وته ماڵه‌وه، به‌تایبه‌ت كه له ساڵی 1986 به‌دواوه شـێوازی شه‌ڕه‌كان گۆڕدرا بۆ شــه‌ڕی جـه‌بهـه‌یی، شـه‌ڕی سێ مـانگه‌ی (قه‌یوان- ماوه‌ت ) ڕوویدا و پاشان (داستانی ڕزگاری) له ساڵی1987 و ھـێرشـه‌كانی ئه‌نفالی یـه‌ك بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ندی دوو له سه‌ره‌تای ساڵی 1988 دا. له ئه‌نفالدا سه‌رمان لێشێوابوو، نه‌مانده‌زانی چیبكه‌ین، پاشـان بڕیارماندا كه من و (ڕه‌وكـان)ی كوڕم به نهێنی بچینه سلێمانی و (ته‌ها)ش له‌گه‌ڵ ھێزی پێشمه‌رگه‌دا به‌ره‌و ئێران بڕوات.
به ھه‌زار زه‌حمه‌ت و ده‌رده‌سه‌ری به شاخی سورداش دا ھاتینه خواره‌وه و ڕووه‌و گوندی تیمار، پاشان بۆ سه‌رجاده‌ی كۆته‌ڵ-سلێمانی-دوكان). چـووینه ناو پڕۆژه‌ی ئاوه‌كه، چه‌ند كرێكارێكی لێ‌بوو، كرێكاره‌كان ئوتومبێلێكیان بۆ ڕاگرتم و سوار بووین به‌ره‌و سـلێمانی، له‌وێوه چووم بۆ كه‌ركووك بۆ لای دایكم و خوشكه‌كانم، دیاره نه‌مده‌وێرا له كه‌ركووك زۆر بمێنمه‌وه بۆیه به ناچاری گه‌ڕامه‌وه سـلێمانی.
ئیتر ھه‌واڵ بڵاو بۆوه كه سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ندی دوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ھێزی پێشمه‌رگه‌ش پاشه‌كشه‌ی كردووه به‌ره‌و ئێران. به‌ڕاستی سه‌رم لێشێوابوو، نه‌مده‌زانی چیبكه‌م، له‌لایه‌ك خۆم و (ڕه‌وكان) بێ ماڵ و حاڵ مابووینه و ھه‌ر ڕۆژه‌ی له ماڵێك و له‌لایه‌ك بووین، ھیچ ھه‌واڵێكی تــه‌ھا و براكه‌م و خزمه‌كانیشم نه‌ده‌زانی و دڵنیانه‌بووم له مان و نه‌مانیان.
له كۆتایی مانگی 4 ی 1988 له ڕێگای ناسیاوێكمانه‌وه ھه‌واڵم بۆ ھات كه (ته‌ها) له ڕێگای مه‌ڵبه‌ندی سـێ وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌شـتی كۆیه و قه‌ڵاسێوكه و په‌یوه‌ندیكردووه به تیپی29 ی كه‌ڵكه‌سـماقه‌وه، كه شـه‌ھید سه‌عیدی حمه شـوان جێگری فه‌رمانده‌ی تیپ بوو له‌و تیپه‌دا، ناوبراو مامی من و خاڵی تـه‌ها بوو. له‌و كاته‌شدا ئه‌نفالی گه‌رمیان و قه‌ره‌داخ ده‌ستیپێكردبوو. ڕۆژێك به‌نیازی سه‌ردانی ته‌ها به‌ڕێكه‌وتم به‌ره‌و قه‌زای دوكان و له‌وێ زانیم كه ڕژێم ھێرشـی ئه‌نفالی ده‌سـتپێكردووه بۆ ناوچه‌ی قه‌ڵاســێوكه و ده‌شتی كۆیه و به كیمیایی له گوندی گۆپته‌په‌ی داوه و چه‌ندین كه‌س شه‌ھید بوون، دڵناشبووم ماڵی مامم و ته‌ها له گوندی گۆپته‌ن، ئیتر من به‌جارێك ئارامم له‌به‌ربڕا، ھه‌رچه‌نده زۆر بێ پاره‌ش بووم، بۆیه وه‌ك شـێت ده‌سوڕامه‌وه، ده‌چوومه كۆیه-ته‌قته‌ق-ڕانیه- چه‌مچه‌ماڵ. تا دوا ھه‌واڵم ده‌ستكه‌وت ماڵی مامم ھه‌موویان شه‌ھید بوون، كه سه‌رجه‌م ھه‌شت سه‌رخێزان بوون، له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی ترم كه كوڕی شه‌ھید سه‌لام بوو باوكی ساڵی 1979شه‌ھیدكرا بوو.
پێیانوتم كه تـه‌هایان بینیوه به‌هۆی به‌خه‌ستی به‌ركه‌وتنی كیمیاییه‌وه شێت بووه و ھه‌ردوو چاویشیی كوێر بووه و به ڕووتی ڕۆیشـتووه.
منیش له‌تاواندا خه‌و و خۆراكم نه‌مابوو كاری شـه‌و و ڕۆژم ھه‌ر گریان بوو.
بێ ھیوا ببووم نه‌مده‌زانی چیبكه‌م، ھه‌ر ڕۆژه‌ی ھه‌واڵێكم بۆ ده‌ھات، یه‌كێك ده‌یوت گیراوه و به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتووه، یه‌كێكی تر ده‌یوت مردووه، زیاتر له مانگێك ھیچ ھه‌واڵێكی ڕاســتم ده‌سـتنه‌كه‌وت. تا له سه‌ره‌تای مانگی شــه‌ش دا ھه‌واڵیان پێدام كه (تـه‌ها) له ڕێگای ڕێكخستنه‌وه گـه‌یه‌نراوه‌ته ڕانیه. ناونیشــانی ماڵێكیان دامێ، منیش به زوویی ڕۆیشتم پاش پرسیاركردنێكی زۆر ماڵه‌كه‌م دۆزییه‌وه، كه چوومه ژووره‌وه بینیم ته‌ها له‌وێیه، ھه‌ر چه‌ندم ده‌كرد باوه‌ڕم به چاوی خۆم نه‌ده‌كرد وامده‌زانی خه‌ون ده‌بینم.
چه‌ند ڕۆژێك له‌و ماڵه ماینه‌وه، زۆر زۆر خزمه‌تیان كردین، خاوه‌ن ماڵه‌كه ناوی (بابه‌كر) بوو كه خه‌ڵكی گوندی (په‌ڵكۆ)ی لای دوكان بوون. ته‌ژا مێشــكی زۆر له‌سه‌ر خۆی نه‌بوو ھێشتا پاشـماوه‌ی كیمیایی پێوه دیاربوو.
پێموت به‌رنامه‌ت چییه و ئێمه چیبكه‌ین، وتی: لێره ئیداره ناكه‌م و به ھیچ شێوه‌یه‌ك جاشایه‌تشیم پێناكرێت و لێره‌وه ده‌ڕۆین بۆ بناری قه‌ندیل كه ئێستا به‌ده‌ســت پێـشـمه‌رگه‌وه‌یه و له‌وێوه ده‌چین بۆ ئێران. وتم: جا له ئێران چیبكه‌ین؟ وتی ده‌چینه گوندێك و من ده‌بم به شــوان و تۆش به‌ماڵانه‌وه بگه‌ڕێ نانی شــه‌رته شــوانی كۆبكه‌ره‌وه. به‌ڵام ئێمه پێویستمان به پاره ھه‌بوو بۆ به‌كرێگرتنی وڵاخ چونكه تـه‌ها بریندار بوو، توانای ڕۆیشتنی نه‌بوو، بـۆیه چووم بۆلای خاڵم (خه‌زورم) پێموت خاڵه پاره‌مان نییه كه‌مێك پاره‌مان بده‌رێ، وتی: بڕۆ ده‌ره‌وه یه‌ك دینارتان ناده‌مێ، من پاره‌م له‌كوێ بوو؟ منیش ده‌سـتمكرد به‌گریان و گه‌ڕامه‌وه. پێشینان وتویانه (ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش)، منیش جوتێك گواره و ملوانكه‌یه‌كی ئاڵتوونم ھه‌بوو، چووم فرۆشـتم به (300) دینار، ھاتمه‌وه بۆلای ته‌ها و به‌سـه‌رھاته‌كه‌م بۆ گێڕایه‌وه.
ئه‌ویش چاوی پڕبوو له ئاو، ئیتر بڕیارماندا له بری دوو وڵاخ یه‌ك وڵاخ به‌كرێ بگرین.
له ڕێگای ناسـیاوێكه‌وه وڵاخێكمان به‌كرێگرت و سـه‌عات دووی شـه‌و به شـاخی كێوه‌ڕه‌ش دا به‌ره و بناری قه‌ندیل، به‌ڕێكه‌وتین بۆ ئێواره گه‌یشـتینه گوندی (ســووره دێ)ی بناری قه‌ندیل. شه‌و له‌وێ ماینه‌وه، دووباره وڵاخێكی ترمان به‌كرێگرت و به‌یانی زوو به‌ناو به‌فری چیای قه‌ندیل دا به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و خاكی ئێران، ھه‌رچه‌نده مانگی حوزه‌یران بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و ڕۆژه ئێمه به‌ناو به‌فردا ڕۆیشــتین و شـه‌و له‌ناو ئه‌و به‌فره‌دا ماینه‌وه به‌بێ پێخه‌ف و به‌بێ ئاگر، ئیتر نازانم چۆن ئه‌وشــه‌وه‌مان لێ ڕۆیشــت و چۆن له سـه‌رمادا ڕه‌قنه‌بووینه‌وه. به‌ھه‌رحاڵ ڕۆژبۆوه و به‌یانی كه‌وتینه‌وه‌ڕێ بۆ نیوه‌ڕۆ گه‌یشـتینه (گوێزێ) و له‌وێ سواری ئوتومبێلی ئێران بووین و چووینه گوندی ( ئاڵوه‌تان).
به گه‌یشـتنمان بۆ ئاڵوه‌تان زۆر دڵمان خۆش‌بوو به‌ڵام كێشه‌مان بێ پاره‌یی بوو.
له‌وێ عیلاقاتی یه‌كێتیی لێ‌بوو، سـه‌دان كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون كه وه‌ره‌قه‌یان بۆ بكرێت، ھه‌ر له‌وێ باره‌گایه‌ك كرابۆوه و دوو ژنیان به‌كرێگرتبوو چێشـــتیان بۆ خه‌ڵك لێده‌نا، ده‌بووایه قاپ و پیاڵه و كه‌وچكمان پێبووایه بۆ وه‌رگرتنی خواردن و چــایی، ھه‌ر خێرا ته‌ها ڕۆیشت دوو قتوی به‌تاڵی دۆشاوی ته‌ماته‌ی هێنا، قتووه‌كانی شۆری یه‌كێكیان شـله‌ی فاسۆلیای تێدا وه‌رگرت و ئه‌وی تریشیان چـای تێكرد و كه‌مێك برنجیشی له‌سه‌ر پارچـه موقه‌بایه‌ك وه‌رگرتبوو.
ه‌ســتمانكرد به‌خواردن زۆرمان برسـی بوو. ئاڵوه‌تان زۆر كـوێستانه بۆیه زۆر سـه‌رمامان بوو، ژوورێك، خێمه‌یه‌ك نه‌بوو بچینه نێوی ھیچ شتێكیشمان پێنه‌بوو بیده‌ین به خۆماندا، له‌وێ چیلكه و داریش نه‌بوو تا ئـاگر بكه‌ینه‌وه به‌ڕاستی نه‌مانده‌زانی چیبكه‌ین، تـه‌ها ڕۆیشت بۆ ناو ماڵه‌كان به‌ڵكو به‌تانییه‌ك وه‌ربگرێت، به‌ڵام كه ھاته‌وه باوه‌شێك موقه‌بای ھێنا بوو، تومه‌س ماڵه‌كان گه‌ڕابوو كه‌س به‌تانی پێنه‌دابوو، بۆیه به‌ناچاری موقه‌بای كۆكردبۆوه تا شـه‌و پێی بخه‌وین. به ناچاری موقه‌بامان ڕاخسـت و موقه‌بامان دا به‌خۆماندا.
ماوه‌یه‌ك به‌م شـێوه‌یه ماینه‌وه ڕۆژێك تووشـی ناسیاوێك بووین ئه‌و ناسـیاوه وتی: ته‌ها بۆچی تۆ ماویـت؟ تۆ ھه‌واڵت به مردوو ھاتبوو. پێمانوت كه به‌زوویی سـتاری برای ته‌ها -كه 1994 شه‌ھید بوو- ئاگادار بكاته‌وه بێت بۆ لامان.
پاش دوو ڕۆژ ستار گه‌یشته لامان پێیڕاگه‌یاندین كه ماڵی مامه عبدوڵڵام و ماڵی زراری برام له شاری (بانه)ن.
وتی ھه‌ركاتێك وه‌ره‌قه‌تان بۆ كرا ئێوه‌ش وه‌رن بـۆ بانه، پاش دوو ڕۆژ زراری براشم ھات بۆ لامان پێیوتین كه مقه‌ڕیان داناوه‌ته‌وه له شاناخسێ، و ده‌بێ ته‌ها به‌زوویی بچێت ناوی خۆی بنووسـێت و یارمه‌تیش وه‌ربگرێت.
ھـه‌رچۆنێك بوو وه‌ره‌قه‌یه‌كیان بۆ ته‌ها كرد و ڕۆیشـت به‌ره‌و بانه، له‌وێوه بـۆ شاناخسێ، ته‌ها سێ ڕۆژی پێچوو، چـاكه‌ته كـۆنێكی پاسدارانم دۆزییه‌وه كه فڕێدرابـوو، منیش پاك شۆردم و چووم به‌ماڵانه‌وه گـه‌ڕام تا ده‌رزییه‌كی دروومان و داوێك به‌كره‌م په‌یداكرد و چاكه‌ته‌كه‌م كرد به دۆشـه‌كه‌ڵه بۆ (ڕه‌وكـان)، ئه‌و دۆشـه‌كه‌ڵه‌یه بوو به یه‌كه‌م ئه‌ساسی ماڵی نوێمان، زۆر زۆر دڵم پێیخـۆش بوو. كـاتێك ته‌ها هاته‌وه كه چاوی به دۆشـه‌كه‌ڵه‌كه كه‌وت ئه‌ویش زۆر دڵی پێی‌خۆش بوو، وتی: (دایكی ڕه‌وكــان، من نه‌موت بگه‌ینه ئێران له برسـا نامرین، ئه‌وه‌تا من شــه‌ش ھه‌زار تمه‌ن یارمه‌تیم وه‌رگرتووه و تۆش ئه‌م دۆشه‌كه‌ڵه جـوانه‌ت دروسـتكردووه).
هه‌ر چۆنێك بوو وه‌ره‌قه‌یه‌كمان بۆ كرا و ڕۆیشـتین به‌ره‌و بانــه له‌وێ كاكم خانوویه‌كی به‌كرێگرتبوو، سێ ماڵی تێدابوو ماڵی كاكم، ماڵی مامه عه‌بدوڵڵام، ماڵی ڕووناكی خوشكم ئێمه‌ش چووینه لایان و بووین به چوار ماڵ.
ته‌نها ده ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه بارمانكرد بۆ ناوچه‌ی سـه‌رده‌شـت، له‌وێ چووینه سه‌ر گۆڕسـتانێك كه پێیانده‌وت (نێژاوه) له نزیك نه‌ڵاس بوو. له‌وێ خێمه‌مان وه‌رگرت و بووین به‌خاوه‌نی خێمه‌ی خۆمان، پاشان چوار بـه‌تانی كۆن و سێ چوار قاپ و كـه‌وچك و كه‌مێك برنج و په‌تاته‌مان وه‌رگرت. ئه‌و ھاوینه له‌وێ ماینه‌وه و پاییز ھـات، ئیتر له خێمه‌دا نه‌ده‌ژیاین، خه‌ڵكه‌كه ڕویانكرده دێهاته‌كان بۆئه‌وه‌ی خانوو په‌یدا بكه‌ن.
ئێمه چووینه شــارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت به‌رامبه‌ر سه‌رده‌شـت له‌سـه‌ر ڕێگای مه‌هاباد، پیرێژنێك ژوورێكی داینێ به‌بێ كرێ، زسـتانه‌كه‌ی زۆر سـارد بوو ئێمه‌ش بێ نه‌وت و بێ پاره بووین، به‌هار هات، كه ته‌ها له مقه‌ڕ ده‌هاته‌وه كرێكاریی ده‌كرد ئه‌و كاته مقه‌ڕیان له‌گوندی بله‌كێ بوو. ئیتر دۆخمان به‌ره و باشـی ده‌ڕۆیشـت.
ده‌وڵه‌تی ئێران له نزیك گوندی بێزیله‌ی خوار سـه‌رده‌شـت ژماره‌یه‌ك خانووی دروسـتكرد و ناوینا (ئۆروگای بێزیله)، ئێمه‌ش له‌وێ خانوویه‌كمان به‌ركه‌وت و چووینه ئۆردوگای بێزیله، واته زستانی1990 چووینه خانووی خۆمانه‌وه.
ھاوینی ھه‌مان سـاڵ شــه‌ھید غه‌ریـب هه‌ڵه‌دنی داوای له ته‌ها كرد كه وه‌ك پـارتیزانێك بچێته خواره‌وه بۆ شاخی پیره‌مه‌گروون و ناوچه‌ی سـورداش و چه‌می ڕه‌زان، ته‌هاش به‌زوویی قبوڵیكرد و ڕۆیشـته خواره‌وه.
پاش پێنج مانگ ته‌ها گه‌ڕایه‌وه كه هاته‌وه زۆر نیگه‌ران و بێتاقه‌ت بوو، شـه‌و میوانمان زۆر ھه‌بوو ھیچ قسـه‌ی نه‌كرد، وتم توخوا بۆ وا بێتاقه‌تیـت؟ وتی هاشـم-ی برام شـه‌ھید بووه. تـومه‌س كه ته‌ها چۆته شاخی پیره‌مه‌گروون، ھه‌واڵی بۆ ماڵی باوكی ناردووه كه حه‌زده‌كات بیانبینێت، به‌ڵكو براكانی ھاوكاریی پارتیزانه‌كان بكه‌ن.
هاشم یش كه ته‌مه‌نی چوارده ساڵ بوو، له‌گه‌ڵ باوكی دا به شاخی سورداش دا سـه‌رده‌كه‌ون بۆئه‌وه‌ی چاویان به ته‌ها بكه‌وێت به‌ڵام (مین)ێك له ژێرپێی هاشم دا ده‌ته‌قێته‌وه و ھه‌ر له‌وێ شه‌ھید ده‌بێت، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌به‌نه‌وه شـارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون.
ئه‌منی پیره‌مه‌گروون لێیانده‌پرسـێت: بۆچی چوون بۆ ئه‌و شـاخه؟ ئه‌وانیش نا‌وێرن راستیی بڵێن، ده‌ڵێن چووین بۆ ھێنانی ترێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێسـتا له ده‌زگای شـه‌ھیدان له فایله‌كه‌ی ھاشـم نووسـراوه ئه‌مه جـاش بووه.
كۆتایی ساڵی1990دروسـتكردنی به‌تالیۆنه‌كان بوو له‌سـه‌ر داوای شه‌ھید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی، ته‌ها بوو به لێپرسراوی ئیداره‌ی به‌تالیۆنی 15 ی چه‌می ڕه‌زان.
پێش ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌ھاری 1991 به‌چه‌ند ڕۆژێك پێشمه‌رگه‌كان خۆیان ئاماده‌كرد بۆ هاتنه‌خواره‌وه، ئۆردوگای بێزیله كه‌سی تێدا نه‌ما و ھه‌موو پێشمه‌رگه‌كان په‌یوه‌ندیانكرد به باره‌گاكانیانه‌وه. تـه‌ها خواحافیزیی كرد و ڕۆیشــت، پاش سـێ ڕۆژ هه‌واڵیان بۆ هێنام، كه تـه‌ها برینداره و گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه بۆ سـه‌رده‌شت، منیش به‌په‌له مناڵه‌كانم جێهـێشـت و چـووم بۆ سه‌رده‌شـت و خۆم گه‌یانده نه‌خۆشـخانه پێیانوتم: ئێسـتا ڕه‌وانه‌كراوه بـۆ ره‌زاییه، منیش ده‌گریام و نه‌مده‌زانی چیبكه‌م، له‌و كاته‌دا تووشـی مامه ئه‌حمه‌دی گه‌ناوی بووم وتی: ئه‌وه چییه؟ بـۆ ده‌گریت؟ وتم: ته‌ها برینداره و بردوویانه بۆ ره‌زایییه. مامه ئه‌حمه‌د وتی: بابڕۆین من دێم له‌گه‌ڵتا.
ده‌وروبه‌ری عه‌سر بوو گه‌یشـتینه نه‌خۆشـخانه و به‌هه‌زار پاڕانه‌وه تا ڕێگایان كردین بچینه ژووره‌وه كه چوومه لای تـه‌ها سه‌یرمكرد ھیچ ھـۆشـی نییه و قاچێكی بڕدرابووه و قاچه‌كه‌ی تریشی له به‌ری پێوه تا ڕانی پێچرابوو.
زوو كردیانمه ده‌ره‌وه و به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه گه‌ڕاینه‌وه.
ڕاپه‌ڕین ده‌ســتیپێكرد و شــاری كركووك-یش ئازادكرا خه‌مێكم لای ته‌ها و خه‌مێكم لای تاقه براكه‌م بوو كه ئه‌و كاته فه‌رمانده‌ی تیپ بوو له به‌تالیۆنی حه‌وتی سلێمانی ڕۆژێك چه‌ند كه‌سێك ھاتن و وتیان: كاك زرار له كركووك شـه‌ھید بووه! ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر ماڵ وێران بووم. كـوردستان ئازادكرا و ئێمه‌ش ماڵمان ھێنایه‌وه بۆ كوردستانی ئازاد. له پیره‌مه‌گروون خانوویه‌كمان به‌كرێگرت و چه‌ند ساڵێك له‌وێ ماینه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه شـه‌ڕی ناوخۆ دروستبوو له‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌دا (ستار)ی خاڵۆزا و شوبرام شه‌ھید بوو.
له31ی ئابی 1996 دا شاری هه‌ولێر داگیركرا و ئێمه‌ش دووباره ئاواره بووینه‌وه و ڕوومانكرده ســنووری ئێران و له ئۆردوگای (ئه‌شكان) گیرساینه‌وه. به‌ڵام باش بوو پاش دوو مانگ گه‌ڕاینه‌وه سلێمانی.
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18