riklam

له‌ هه‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ كه‌ركوك هه‌ر یه‌كێتی یه‌كه‌مه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:41 AM - 2018-07-04
.

.

پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ست به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش وه‌ك دووه‌م رۆژ هه‌ماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراقه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ست به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش وه‌ك دووه‌م رۆژ هه‌ماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراقه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

راشیگه‌یاند: له‌ شاری كه‌ركوك ته‌نها ئه‌و سندوقانه‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هه‌ژمارده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌و دوێنێ كۆمسیۆن ده‌نگی 23 سندوقی به‌ده‌ست هه‌ژماركردوه‌ته‌وه‌، كگه‌ تێیدا ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیكردوه‌و لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پێئش هه‌موو لیسته‌كانی تره‌وه‌یه‌ له‌ شاره‌كه‌.

وتیشی: له‌ ئێستادا هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌ستكه‌وتوون تائێستا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێش هه‌موو لیسته‌كانی تره‌وه‌یه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket